ڕاپۆرت

پیشەگەرە کوردەکان؛ جوان عومەری

ئاماده‌كردنى : سه‌ركه‌وت محه‌مه‌د

ئەم جارەیان یاریزانێکی بەڕەگەز کوردتان پێ دەناسێنم کە ساڵانێکی زۆرە خزمەتی هەڵبژاردەی تۆپی پێی لوبنان دەکات ..

جوان عومەری ئەو کوڕە کوردەی لەدایک بووی بەرلینی پایتەختی ئەڵمانیایە کە ئێستا لە خولی یانەکانی ژاپۆن یاری دەکات و چەندین ئەزموونی گەورەی تاقیکردۆتەوە..

*بیۆگرافیای جوان عومەری :
جوان لە 19 ی 8 ی 1988 لە بەرلینی ئەڵمانیا لەدایک بووە و هەر لەئەکادیمیا و قوتابخانەکانی ئەو وڵاتەش دەستی بە یاریکردن کردووە و پێگەشتووە..
جوان باڵای 187 سانتیمەترە و لە هێڵی بەرگری یاری دەکات..

*ژیانی یاریکردنی جوان عومەری:

ـ لە قوتابخانەی ڕۆت ڤەیس نیکۆڵن دەستی پێکردووە و دواتریش بۆ ئەکادیمیای یانەی ڕینیکیندۆرفەر ،
دوای سەرخرانی بۆ تیپی یەکەمی ڕینیکیندۆرفەر ماوەی 2 ساڵ لەو یانەیە بووە و 53 یاری بۆ ئەنجامداون و تێیدا 6 گۆڵیشی کردووە.

ـ لە ساڵی 2008 تاکو 2011 ڕووی لە یانەی ئێس ڤی بابیلسبێرگ کردووە و 54 یاری لەگەڵ ئەنجامداون و گۆڵێکیشی کردووە.

ـ له ساڵی 2011 تاکو 2013 ڕووی لە یانەی ڕۆت ڤەیس ئێرفۆرتی ئەڵمانی کردووە و لەکۆی 62 یاری 3 گۆڵیشی بۆکردوون.

ـ له 2013 تاکو 2016 ڕووی لە یانەی ئێف ئێس ڤی فرانکفۆرت کردووە و تێیدا 64 یاری ئەنجام داوە و 2 گۆڵیشی تۆمارکردووە.

ـ لە وەرزی 2016-17 ڕوو لەیانەی سیڤاسپۆری تورکی دەکات و لەکۆی 30 یاری 2 گۆڵیش تۆماردەکات

ـ لە ساڵی 2017 تاکو 2018 ڕوو لەیانەی نەسری ئیماراتی دەکات و لەکۆی 41 یاری 1 گۆڵیش تۆماردەکات.

ـ ساڵی 2018 ڕوو لە یانەی ساگان تۆسۆی ژاپۆنی دەکات بە شێوەی خواستن بۆ ماوەیەکی کاتی و لە تەمەنێکی زۆریشدا ئاستێکی بەرز پێشکەش دەکات لەگەڵ فێرناندۆ تۆرێس و هاوڕێکانی و لەکۆی 11 یاری توانیوێتی گۆڵێک تۆمار بکات.

ـ لە وەرزی 2019-20 ی خولی یانەکانی ژاپۆنیش بەشێوەیەکی فەرمی ڕوو لە یانەی ڤیسڵ کۆبی دەکات کە ئەندرێس ئینستای ئەفسانەی بارسێلۆنای تێدا یاری دەکات بەڵام لێرە بەهۆی پێکانی بەردەوام تەنها 4 یاری ئەنجام دەدات و گۆڵێکیش تۆماردەکات و لەگەڵیشیان بووە بە پاڵەوانی جامی ژاپۆن.

ـ لەم ساڵیشدا بە بۆندێکی فەرمی ڕووی لە یانەی تۆکیۆی هەمان وڵات کردووە و بۆ وەرزی داهاتوو درێسی یانەکەی پایتەختی ژاپۆن دەپۆشێت کە وەرزی ڕابردوو لە پلەی دووەمی خولەکە بوون.

ـ بەکۆی گشتی جوان عومەری 320 یاری بۆ یانەکان ئەنجامداوە و تێیاندا 17 گۆڵیشی تۆمارکردووە.

ـ بەهۆی ئەوەی خێزانەکەی ناسنامەی لوبنانیان بووە بۆیە لە ساڵی 2013 بانگهێشتی هەڵبژاردەی لوبنان کراوە و لەکۆی 22 یاری بۆ ئەو هەڵبژاردەیە 2 گۆڵیشی تۆمارکردووە.

جوان عومەری سەرەڕای هەڵچونی تەمەنی بەڵام ئاستێکی بەرز پێشکەش دەکات و نرخیشی لە بازاڕی گواستنەوەی یاریزانان 475 هەزار یۆرۆیە..

سپۆرت میدیا

سپۆرت میدیا پرۆژه‌یەكی وەرزشییە بۆ وەشاندنی هەواڵی وەرزشی و میدیایی کارگێری وەرزشی، سپۆرت میدیا له‌ چوارچێوه‌ی چه‌ند ژانرێكی وه‌رزشی و زانستی و مرۆیی خۆی ده‌بینێته‌وه‌، بەشێوەیەكی گشتی هەوڵدەدات كار بۆ جێبەجێكردنی ئەرک و ئامانجەکانی

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

Back to top button