هەواڵ
گه‌رمیان گه‌یشته پێشكۆتایى خولى مام
له پاڵه‌وانێتى خولى مام، بۆ هه‌ڵبژارده‌ى تیپه میللیه‌كان، هه‌ڵبژارده‌ى گه‌رمیان دووه‌م بردنه‌وه‌ى له‌سه‌ر یه‌كى به‌ده‌ستهێناو گه‌یشته پێشكۆتایى خوله‌كه .
ئێواره‌ى ئه‌مرۆ له‌سه‌ر یاریگاى شاهۆ حه‌مه فه‌ره‌ج، هه‌ردوو هه‌ڵبژارده‌ى گه‌رمیان و شاره‌زوور به‌رامبه‌ر یه‌كتر وه‌ستانه‌وه‌و گه‌رمیان توانى ٢-١ یارییه‌كه بباته‌وه .
خوله‌كه به به‌شدارى نۆ هه‌ڵبژارده‌یه‌و به چاودێرى بۆردى وه‌رزشى یه‌كێتییى نیشتیمانى كوردستان و سپۆنسه‌رى نووسینگه‌ى وه‌رزشى شێخ لاهور شێخ جه‌نگى هاوسه‌رۆكى یه‌كێتیی نیشتیمانى به‌رێوه‌ده‌چێت .
سپۆرت میدیا