هاوپۆلنهكراو
برایەتی له ئهكادى بردهوه
لە شاری سلێمانی و لەنێو هۆڵی داخراوی یانەی پێشمەرگەی سلێمانی ڕکابەرییەکانی قۆناغی کۆتایی خولی نایابی تۆپی سەرمێزی یانەکانی عێراق دەستیپێکرد.
لە یاری جەولەی یەکەمی خۆی یانەی (برایەتی) ڕووبەڕووی یانەی (ئەکاد) بوویەوەو یارییەکەش لە بەرژەوەندی یاریزانانی برایەتی (3 -2) تەواو بوو.
هەر ئەمڕۆ لەجەولەی دووەم یانەی برایەتی لە یارییەکی بەهێز كاتژمێر 4:00 ڕووبەڕووی یانەی پێشمەرگەی سلێمانی دەبێتەوەو دواتریش كاتژمێر 6:00 ڕووبەڕووی یانەی جەیش دەبێتەوە.
ڕاگەیاندنی یانەی وەرزشی برایەتی