برایه‌تی له پاڵه‌وانی وه‌رزی رابردووی خولی عێراقی برده‌وه
پێش نیوه‌ڕۆی ئه‌مڕۆ هه‌ینی له‌درێژه‌ی یارییه‌كانی قۆناغی كۆتایی خولی تۆپی سه‌رمێزی یانه نایابه‌كانی عێراق له‌نێو هۆڵی داخراوی یانه‌ی پێشمه‌رگه‌ی سلێمانی له شاری سلێمانی، یانه‌ی برایه‌تی له یاری جه‌وله‌ی حه‌وته‌می خۆی رووبه‌رووی یانه‌ی (سه‌ناعه) ـی پاڵه‌وانی وه‌رزی رابردووی خولی عێراق بوویه‌وه‌و یاریزانانی برایه‌تی پاڵه‌وانانه یارییه‌كه‌یان به‌سوودی خۆیان كۆتایی پێهێنا.
له یاری یه‌كه‌م (ئه‌میر سامر) له یانه‌ی برایه‌تی به ئه‌نجامی (3 – 0) گێم له (سه‌رمه‌د دورێد) ـی یاریزانی یانه‌ی سه‌ناعه‌ی برده‌وه.
له یاری دووه‌م (محه‌ممه‌د زیاد) ـی یاریزانی یانه‌ی سه‌ناعه به‌بردنه‌وه له (شاهین نه‌جات) ـی یاریزانی یانه‌ی برایه‌تی به ئه‌نجامی (3 – 0) گێم ئه‌نجامه‌كه‌ی هاوتا كرده‌وه.
یاری سێیه‌م (شاهۆ ئه‌حمه‌د) له یانه‌ی برایه‌تی و (مه‌حموود عه‌بدولكه‌ریم) له یانه‌ی سه‌ناعه به‌یه‌كگه‌یشتن و دوای ركابه‌رییه‌كی به‌هێز یاریزانه‌كه‌ی یانه‌ی سه‌ناعه (3 – 2) گێم براوه بوو.
له یاری چواره‌م هه‌ردوو یاریزان (ئه‌میر سامر) له یانه‌ی برایه‌تی و (محه‌ممه‌د زیاد) له یانه‌ی سه‌ناعه به‌یه‌كگه‌یشتن، ئه‌میر توانی به‌بردنه‌وه‌ی یارییه‌كه به ئه‌نجامی (3 – 1) گێم ئه‌نجامی رووبه‌رووبوونه‌وه‌كانی نێوان هه‌ردوو یانه‌ی (برایه‌تی و سه‌ناعه) یه‌كسان بكاته‌وه.
له یاری پێنجه‌م و یه‌كلاكه‌ره‌وه‌ی یارییه‌كه (شاهین نه‌جات) ـی یاریزانی یانه‌ی برایه‌تی توانی (سه‌رمه‌د دورێد) ـی یاریزانی یانه‌ی سه‌ناعه دووچاری شكست بكات، كاتێك توانی یارییه‌كه به ئه‌نجامی (3 – 1) گێم بباته‌وه‌و سه‌ره‌نجام یانه‌ی برایه‌تی توانی یارییه‌كه به ئه‌نجامی (3 – 2) له یانه‌ی سه‌ناعه بباته‌وه.
ڕاگه‌یاندنی یانه‌ی وه‌رزشی برایه‌تی