هەواڵ
پێشمه‌رگه‌ى هه‌ولێریش كه‌وته قه‌یرانه‌وه
یانه‌ى پێشمه‌رگه‌ى هه‌ولێر، كه‌وته قه‌یرانى داراییه‌وه‌و یاریزانانى یانه‌كه‌ش چه‌ند رۆژێكه مانیان گرتووه .
پاش ئیفلاس بوونى یانه‌ى زێره‌ڤانى و به‌ره‌و هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ى یانه‌كه ، یانه‌ى پێشمه‌رگه‌ى هه‌ولێریش كه‌وتۆته قهیرانهوهو به یاریزانانى یانه‌كه‌ى راگه‌یاندووه بۆ ئه‌م وه‌رزه به ئامانجى مانه‌وه ده‌چنه خولى نایاب و به هیچ شێوه‌یه‌ك گرێبه‌ست له‌گه‌ڵ یاریزان ناكه‌ن و ئه‌وه‌ى بیه‌وێت ته‌نیا مووچه‌ى ده‌درێتێ ئه‌گه‌ر مووچه‌ش هه‌بێت .
به‌و هۆكاره‌ش یاریزانانى یانه‌كه ماوه‌ى دوو رۆژه بایكۆتی مه‌شق و راهێنانیان كردووه‌و پێشبینى ده‌كرێت به‌شى زۆرى یاریزانه دیاره‌كانى ئه‌و یانه جارێكى تر نه‌چنه‌وه یانه‌كه .
سپۆرت میدیا -تایبه‌ت