هەواڵ
یانه‌ى سه‌یدسادق : به زیاتر له ٣٠ پاسه‌وه دێینه سلێمانى
به مه‌به‌ستى پاڵپشتى یانه‌كه‌یان له یارى به‌رامبه‌ر ئاشتى له خولى پله‌یه‌كى كوردستان، هانده‌رانى یانه‌ى سه‌یدسادق روو ده‌كه‌نه شارى سلێمانى .
ته‌یب حاجى ره‌شید ، سه‌رۆكى یانه‌ى سه‌یدسادق ئاشكرایكرد، یارییه‌كه‌یان له رۆژى چوارشه‌ممه به‌رامبه‌ر یانه‌ى ئاشتى له شارى سلێمانى یارییه‌كى به‌هێزه‌و بۆ ئه‌و مه‌به‌سته‌ش هانده‌ران تاوه‌كو ئێسته زیاتر له ٣٠ پاسیان بۆ دابین كردووه بۆ هاتن به‌ره‌و شارى سلێمانى و پاڵپشتى یانه‌كه‌یان .
وتیشى، رێنماییمان داوه‌ته ته‌واوى هانده‌ران كه به خۆپارێزى و هه‌روه‌ها رۆحى وه‌رزشى بێنه پاڵشتى یانه‌كه‌یان و به چه‌ند كاتژمێرێك پێش یارییه‌كه پاسه‌كان له قه‌زاى سه‌یدسادقه‌وه ده‌رده‌چن و راسته‌وخۆش دواى یارییه‌كه ده‌گه‌ڕێنه‌وه .
به‌شى وه‌رزش