وەرزش بۆ چارەسەری نەخۆشییەكان بڵاوكرایه‌وه
مامۆستایه‌كى كۆلیجى وه‌رزشى له زانكۆى سلێمانى كه هاوكات وه‌رزشكارێكى دێرینیشه پێنجه‌م پهڕتوكى بڵاو ده‌كاته‌وه .
سه‌باره‌ت به په‌رتوكه‌كه نوێیه‌كه‌ى كه ده‌بێته پێنجه‌م به‌رهه‌مى چاپكراوى ، شنه زاهیر وتى ؛ زۆر خۆشحالم بەرهەمێكی تری زانستیم بلاو دەكەمەوە كە ماوەیەكی زۆر لە هەوڵ وكۆشش وشەونوخونی زۆردا بوم بۆ تەواوكردنی بەناونیشانی (وەرزش بۆ چارەسەری نەخۆشییەكان).
سه‌باره‌ت به ناوه‌ڕۆكى كتێبه‌كه‌ى وتى ، یٔەم كتێبەم چەندین به‌ش له خۆده‌گرێت كه باس له نه‌خۆشیه‌كان ده‌كات كەهەموو جۆرەكانی وەرزشی تێدا رونكراوەتەوە بە وێنەو نوسین وچۆنیەتی یٔەنجامدانی وەرزشەكان كە وەك چارەسەرێك یان كەمكردنەوەی یٔازار دەتوانین یٔەم وەرزشانە یٔەنجامبدرێت، نەخۆشییەكان بریتین لە (یٔازاری پشت، یٔازاری مل، یٔازاری ماسولكە، یٔازاری جومگەكان، پێی تەخت (فلات فوت)، هەوكردنی بنی پێ (یٔێسكە زیادەی بنی پێ)، نەخۆشی شەكرە، نەخۆشی دڵ، كۆلسترۆل، شەلەلی دەماری حەوتەم، هەوكردنی گوێ، كۆیٔەندامی هەناسەدان، نەخۆشی دەوالی، نەخۆشی رۆماتیزم، چاو (كۆیٔەندامی بینین)، یٔافرەتی دووگیان، شێلان).
مەبەستم لە نوسینی یٔەم كتێبەم جێگرتنی كاری پزیشكی نیە بەڵكو زیادكردنی یٔاستی رۆشنبیری هەموانە لەم زانستەدا بەتایبەت چۆن بتوانین وەرزش بكەین بە سەرچاوەیەك بۆ چارەسەری نەخۆشییەكان، لەبەریٔەوە زۆر گرنگە بزانین وەرزش بەشێوەیەكی زانستی ودروست یٔەنجامبدەین شارەزایی تەواومان هەبێت لەسەر جۆری وەرزشەكان چونكە وەرزش زانستەو دەبێت بەشێوەی زانستی یٔەنجامبدرێت
ئه‌وه‌شى خسته روو هیواداره بتوانێت لە رێگەی یٔەم پەرتوكەوە خزمەتێك بە كۆمەڵگەی كوردی بكات بەشێوەیەكی زانستی ویٔەكادیمی .
سپۆرت میدیا