هەواڵ
یارییه‌كانى خولى فوتساڵى كچان به‌رێوه‌ده‌چێت
یارییه‌كانی خولی پله یه‌كی فوتساڵی كچانی یانه‌كانی كوردستان به‌رده‌وامی ده‌بێت و بڕیاره كاتژمێر 5:00 ی ئێواره‌ی ڕۆژی هه‌ینی 13 ی ئابی 2021 و به ئه‌نجام دانی چوار یاریی هه‌فته‌ی سێهه‌می یارییه‌كان ئه‌نجام بدرێت .
كچانی یانه‌كانی قه‌ڵادزێ و دووكان له هۆڵی وه‌رزش و لاوان به یه‌ك ده‌گه‌ن و هه‌رچی كچانی یانه‌كانی خه‌ڵاتی پێنجوێن و پیره‌مه‌گرونه له شاری سلێمانی و له نێو هۆڵی ساڵح عه‌لی ڕوبه‌ڕوی یه‌ك ده‌بنه‌وه .
هه‌ر له هه‌مان كات ، كچانی هێرش و سنور له هۆڵی ئافره‌تانی هه‌ولێر له شاری هه‌ولێر یارییه‌كه‌یان ئه‌نجام ده‌ده‌ن و گاره‌ش ڕوو ده‌كاته شاری كه‌ركوك و ده‌بێته میوانی یانه‌ی سۆلاڤ .