كتێبخانه‌ى وه‌رزشىهاوپۆلنه‌كراوهەمەڕەنگوەرزشەکانی تریاریەکانی تر
كتێبه نوێیه‌كه‌ى دكتۆر هاوكار سالار بڵاوكرایه‌وه
له‌كۆتایی مه‌راسیمه‌كه‌شدا كتێبه‌كه به ئیمزای نوسه‌ره‌وه پێشكه‌ش به ئاماده‌بووان كرا.

ئێواره‌ی ئه‌مڕۆ 21-9-2021، له هۆڵی رۆشنبیریی، به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی وه‌رزشی سلێمانی مه‌راسیمێكی بۆ بڵاوكردنه‌وه‌و ناساندنی كتێبی” یاساكانی تۆپی پێ” رێكخست .
كتێبه‌كه له نوسینی ناوبژیوانی نێوده‌وڵه‌تی فیفا و مامۆستای زانكۆ دكتۆر هاوكار سالار ئه‌حمه‌د -ه .
له وته‌یه‌كدا و له‌رێی داتا شۆوه د.هاوكار سالار باسی له ناوه‌ڕۆكی كتێبه‌كه‌ی كرد كه بریتییه له فه‌لسه‌فه‌ی یاساكانی تۆپی پێ و چۆنێتی جێبه‌جێكردنی یاساكانی تۆپی پێ له‌لایه‌ن ناوبژیوانانه‌وه و فه‌رهه‌نگی زاره‌وه وه‌رزشییه‌كان و چه‌ند بابه‌تێكی تری وه‌رزشی .
له‌كۆتایی مه‌راسیمه‌كه‌شدا كتێبه‌كه به ئیمزای نوسه‌ره‌وه پێشكه‌ش به ئاماده‌بووان كرا.
ڤینۆس تۆفیق