خولەکانی تۆپی پێهەواڵهەواڵی نێوخۆیی
تیروپشكی یانە پلەدووەكانی عێراق سنوری پارێزگای سلێمانی راكێشرا
سیروانی نوێ و سەرچنار لەخولەكە كشانەوە
ئەمڕۆ یەك شەمە (31-10-2021) لەبارەگای یەكێتی تۆپی پێی سلێمانی بەئامادەبوونی نوێنەری چوار یانە تیروپشكی یانە پلە دووەكانی عێراق سنوری پارێزگای سلێمانی راكێشرا.
دوای گفتوگۆكردنی یانە بەشداربووەكان لەسەر شێوازی بەڕێوەچوونی خولەكە دواجار تیروپشكەكە راكێشرا.
لەیەكەم یاریدا یانەی سلێمانی لەیاریگای خۆی میواندار یانەی پێنجوێن دەكات، هەروەها لەدووەم یاریدا خەڵاتی پێنجوێن میوانداری یانەی بابانی شاری سلێمانی دەكات.
پێشتر بڕیاربوو شەش یانە بەشداربێت، بەڵام هەردوو یانەی سیروانی نوێ و سەرچنار لەخولەكە كشانەوە.
سلێمانی × پێنجوێن
خەڵاتی پێنجوێن × بابان