وتار

له‌ چاوه‌ڕوانى هه‌ڵبژاردنى یانه‌ى هه‌ولێر

دەنگدانەوەیەکی گەورەی میدیایی هەبێت

هەڵبژاردنی دەستەی کارگێڕی یانە وەرزشیەکانی کوردستان لە چەند رۆژی رابردوودا ئەنجامی دڵخۆشکەری هەبوو بەو پێیەی کۆمەڵێك گۆڕانکاری لە یانە گەورەکانی کوردستان هینایە کایەوە و کۆمەڵێك کەس و وەرزشکاری تازە سەرکەوتن بۆ سەرۆکایەتی و ئەندامیەتی دەستەی کارگێڕی یانەکان، کە هیوادارین ئەوانەی تازە هاتوون لە ئاست ئەو چاوەڕوانیەدا بن کە وەرزشوانان و جەماوەری وەرزشی لە کوردستان دەمێکە عەوداڵین.

ئەوەی ماوە هەڵبژاردنی سەرۆك و ئەندامانی دەستەی کارگێڕی یانەی وەرزشی هەولێرە، کە بڕیار وایە لە 2021/11/7 ئەنجام بدرێت، هەڵبژاردنەکانی یانەی وەرزشی هەولێر یەکێکە لە گرنگترین هەڵبژاردنەکانی یانە وەرزشیەکان لەسەر ئاستی هەرێمی کوردستان و عێڕاق بەو پێیەی یانەی هەولێر، یانەیەکی گەورەیە و خاوەنی جەماوەرێکی بەرفراوانە لەسەر ئاستی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە، بۆیە ئاساییە کە زۆرترین چاوی لەسەر بێت و دەنگدانەوەیەکی گەورەی میدیایی هەبێت.

ئەوەی لێرەدا گرنگە ئەو پاڵێوراوانەن کە ناوی خۆیان پێشکەش کردووە بۆ بوون بە ئەندام و سەرۆکی یانەکە، کە من لێرەدا پێم وایە بەشێك لەو کاندیدانەی کە پاڵێوراوان چ ئەوانەی کۆنن و ساڵانێکە لە یانەکەن یاخود ئەوانەی کە بۆ یەکەم جارە کێبڕکێی بوون بە ئەندامی دەستەی کارگێڕی یانەکە دەکەن چاوەڕوانی ئەوەیان لێناکرێ کە هیچ شتێکی تازە یاخود وەرچەرخانێك لە یانەکە بێننە کایەوە بگرە جێگای تێڕامان و لێوردبوونەوەیە کە من پێم وایە ناتوانن لەو هەڵبژاردنە سەرکەوتوو بن، بەڵام هەندێك لەوانەی کە پاڵێوراون بۆ دەستەی کارگێڕی یانەکە کەسانی شیاو و خاوەن مێژوون و لە رابردوودا رۆڵیان هەبووە لە سەرکەوتنی یانەکە و جێگای رەزامەندی هاندەران و دڵسۆزانی یانەکەن، وە دڵنیام ئەگەر بێتو سەرکەوتن بە دەست بهێنن لەم هەڵبژاردنەدا دەتوانن یانەکە لەم چەقبەستوویی و بێ پلانی و نەهامەتیە رزگار بکەن، ئەوانیش کاپتن (صلاح الدین سیامند، محمد خۆشناو، مۆفەق یونس، دکتۆر طه قادر، ابراهیم قادر، دکتۆر ولید عارەب)ن، کە هەر یەکێ لەمانە مێژوویەکی جوان و خاوەن دەستکەوتن لە یانەکە. بۆیە پێم وایە کە دەتوانن متمانەی دەستەی گشتی یانەکە بەدەست بهێنن و لە داهاتوودا دەتوانن یانەکە لەو قەیرانەی کە هەیەتی رزگار بکەن و جەماوەر ئاشت بکەنەوە و دووبارە یانەکە بگەیەننەوە سەر سەکۆی نازناوەکان.

پەیام فتح الله

سپۆرت میدیا

سپۆرت میدیا پرۆژه‌یەكی وەرزشییە بۆ وەشاندنی هەواڵی وەرزشی و میدیایی کارگێری وەرزشی، سپۆرت میدیا له‌ چوارچێوه‌ی چه‌ند ژانرێكی وه‌رزشی و زانستی و مرۆیی خۆی ده‌بینێته‌وه‌، بەشێوەیەكی گشتی هەوڵدەدات كار بۆ جێبەجێكردنی ئەرک و ئامانجەکانی

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

Back to top button