هەواڵهەواڵی نێوخۆیی

تۆپی پێی کوردستان لەم هەفتەیەدا

دەبێ بۆ هەر پێشهاتێک ئامادەساز بی

تۆپی پێی کوردستان کەرنەڤاڵێکی گەورەیی لە یەک رۆژدا تاقی کردەوەو سەرکەوتووانەش بەرێوە چوو.

بۆ یەکەم جار لە یەک کاتدا 11 یاری لە خولی پلە نایاب و خولی پلە یەک بەڕیوە چوون.
جەماوەرو هاندەرانی وەرزشی و یاریگاکان لە سەرانسەری کوردستان لەو دوو رۆژەدا،1و2ی 11-2021 بەسەرجەم یارییەکانی گەڕی چوارەمی خولی نایاب و گەڕی یەکەمی خولی پلە یەکەکان شاد بوون.

ئەوەی گرنگ و جێگای بایەخە بوو هیچ ئەندامێکی یەکێتی تۆپی پێی کوردستان نە وەک سەرپەرشتیار نەک وەک چاودێر لە یارییەکان بوونیان هەبوو.
ئەمە سەرەتایەک بۆ پێدانی باوەڕی تەواو بەسەرپەرشتیارو ناوبژیوانانی خۆشەویست و ئازیز بۆ ئەوەی خۆیان بەخاوەن یەکێتی تۆپی پێی کوردستان بزانن و وەک ماڵی خۆیان سەیری بکەن.

سەرۆک و جێگرو سکرتێرو ئەندامانی یەکێتی تۆپی پێی کوردستان خۆیان بەدوور خستووە لە سەرپەرشتیاری یارییەکان، کارکردن و سەرپەرشتی و ئەنجامدانی خول و پاڵەوانیەتی و چالاکیەکانی ژێر چەتری یەکێتی تۆپی پێی کوردستان بە گەورەتر دەزانن.

بریارەکانی چارەنووس سازیش بەتێکرای ستافی یەکێتی تۆپی پێی کوردستان قسەو باسی لەسەر کراوە بۆ ئەوەی بریاری پێویست و بەجێ و تەندروست بدرێت.

سپۆرت میدیا

سپۆرت میدیا پرۆژه‌یەكی وەرزشییە بۆ وەشاندنی هەواڵی وەرزشی و میدیایی کارگێری وەرزشی، سپۆرت میدیا له‌ چوارچێوه‌ی چه‌ند ژانرێكی وه‌رزشی و زانستی و مرۆیی خۆی ده‌بینێته‌وه‌، بەشێوەیەكی گشتی هەوڵدەدات كار بۆ جێبەجێكردنی ئەرک و ئامانجەکانی

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

Back to top button