ده‌ستكه‌وتى كورده‌كانى هه‌ڵبژارده‌ى عێراق له پاڵه‌وانێتى عه‌ره‌ب
پشتى به چه‌ند راهێنه‌رێك و یاریزانێك و ناوبژیوانێكى كورد به‌ست
له رۆژانى رابردوو له‌سه‌ر تراكه‌كانى یاریگه‌ى رادس له وڵاتى تونس ، ركابه‌رییه‌كانى پاڵه‌وانێتیی گۆره‌پان و مه‌یدان بۆ تازه‌پێگه‌یشتوانى كوڕان و كچان به‌رێوه‌چوو .
ئه‌و پاڵه‌وانێتییه ماوه‌ى چوار رۆژى خایاند ، 13 وڵاتى عه‌ره‌بى به‌شدارییان كرد له‌سه‌ر ئاستى كچان و كوڕان و عێراقیش له ریزبه‌ندى گشتى مه‌دالیاكان توانیان پله‌ى 4 هه‌مین به كۆكردنه‌وه‌ى 11 مه‌دالیا ده‌سته‌به‌ر بكه‌ن .
له‌و پاڵه‌وانێتییه عێراق پشتى به چه‌ند راهێنه‌رێك و یاریزانێك و ناوبژیوانێكى كورد به‌ست و ئه‌وانیش عیراقیان به سه‌ر به‌رزانه‌وه له پاڵه‌وانێتییه‌كه شه‌كانده‌وه .
له‌سه‌ر ئاستى كچان ، له راكردنى چوارسه‌د مه‌ترى به‌ربه‌ست ، هۆنیا ره‌فعه‌تى كچه یاریزان توانى پله‌ى یه‌كه‌م و مه‌دالیاى زێر ده‌سته‌به‌ر بكات و هۆكارى ئه‌و ئه‌نجامه‌شى له رێگه‌ى دكتۆر ئه‌حمه‌د به‌هادینى راهێنه‌رى هه‌ڵبژارده‌كه‌وه بوو كه هاوشانى هه‌ڵبژارده‌كه بوو .
هه‌رچى دێرین به‌ختیارى كچه یاریزانى كورده ئه‌ویش له راكردنى 100 مه‌ترى به‌ربه‌ست توانى پله‌ى دووه‌م ده‌سته‌به‌ر بكات ئه‌ویش به راهێنه‌رێتى شه‌مام سه‌مه‌دى راهێنه‌رى بوو .
هه‌رچى محه‌مه‌د ئه‌حمه‌د قاسمى كورده ئه‌ویش له فڕێدانى دێسك پله‌ى دووه‌مى به‌ده‌ستهێنا كه ئه‌ویش له‌رێگه‌ى هاریكارى راهێنه‌ره‌كه‌ى محه‌مه‌د خه‌لیل بوو.
هاوكات كوردێكى تریش له پێكهاته‌ى هه‌ڵبژارده‌كه بوو ئه‌ویش هێلین فه‌خره‌دین بوو به‌ڵام ئه‌نجامى وه‌ك پێویست نه‌بوو .
له‌و پاڵه‌وانێتییه‌ش دوو ناوبژیوانى كورد توانیان نوێنه‌رایه‌تى عێراق بكه‌ن له به‌رێوه‌بردنى یارییه‌كان و ئه‌وانیش بروانامه‌ى یه‌كێتیی گۆره‌پان و مه‌یدانى عه‌ره‌بیان پێبه‌خشرا ئه‌ویش ده‌ریا سه‌ردارو كامه‌ران حه‌مه غه‌ریب بوو .
تایبه‌ت به سپۆرت میدیا