ورده‌كارى ئاماده‌كارییه‌كانى نه‌ورۆز بۆ قۆناغى دووه‌مى خولى نایابى عێراق
ئامانجى ده‌ستپێكى ئه‌م وه‌رزه بوو
تیپى تۆپى پێى یانه‌ى نه‌ورۆز ئاماده‌كارى بۆ قۆناغى دووه‌مى خولى تۆپى پێى عێراق ده‌كات كه بڕیاره له كۆتایى هه‌فته‌ى یه‌كه‌مى مانگى شوباتى داهاتوو ده‌ست پێبكات .
جێگر عه‌بدوڵا، سه‌رپه‌رشتیارى تیپه‌كه له لێدوانێكى تایبه‌ت به سپۆرت میدیاى راگه‌یاند ، نه‌ورۆزى قۆناغى دووه‌م جیاواز ده‌بێت، له‌م قۆناغه‌دا جیاواز له قۆناغى یه‌كه‌م ده‌رده‌كه‌وین ئه‌ویش به مه‌به‌ستى مانه‌وه له نێو گه‌وره‌كانى خوله‌كه بۆ وه‌رزى داهاتوو كه ئه‌وه‌ش ئامانجى ده‌ستپێكى ئه‌م وه‌رزه بوو .
سه‌رپه‌رشتیاره‌كه وتى ، تا راده‌یه‌ك ده‌رگاى گواستنه‌وه‌ى یاریزانانمان به كۆتایى هێنا كه 13 یاریزانى نوێ بۆ ئه‌م پێكهاته‌یه هاتوون بێجگه له پیشه‌گه‌ره‌كان كه پێنج یاریزانن و بریاره له رۆژانى داهاتوو مۆڵه‌تى یاسایى مانه‌وه‌یان بۆ جێبه‌جێ بكرێت و بگه‌نه شارى سلێمانى و په‌یوه‌ندى به یانه‌كه‌مانه‌وه بكرێت و هاوكات 13 یاریزانیش له تیپه‌كه كه له قۆناغى یه‌كه‌م درێسى نه‌ورۆزیان پۆشیوه په‌یوه‌ندیان به یانه‌كه نه‌ماوه .
نه‌ورۆز كه بۆ یه‌كه‌مجار له مێژوودا ئه‌م وه‌رزه له خولى نایابى عێراق به‌شدارى ده‌كات ، به پێى وته‌ى جێگر عه‌بدوڵا ته‌واوى گۆرانكارییه‌كان و داواكارى گۆرانكارى یاریزانه‌كان له‌سه‌ر داواى وه‌لى كه‌ریمى راهێنه‌رى تیپه‌كه بووه‌و ئه‌ویش به مه‌به‌ستى به‌هێزكردنى تیپه‌كه‌و به‌رز راگرتنى ناوى یانه‌كه‌و شارى سلێمانى له خوله‌كه‌دا .
نه‌ورۆز به 4 سه‌ركه‌وتن و 5 یه‌كسان و 10 شكست به كۆكردنه‌وه‌ى 17 خاڵ قۆناغى یه‌كه‌مى له خانه‌ى 17 به شێوه‌یه‌كى كاتى به كۆتایهێنا، جێگر عه‌بدوڵا ده‌لێت ” له ئێستادا بۆ قۆناغى دووه‌م له ئاماده‌كارى چڕداین و به نیازین پێش یارییه‌كانى قۆناغى دووه‌میش چه‌ند یارییه‌كى دۆستانه ئه‌نجام بده‌ین .
سپۆرت میدیا- تایبه‌ت