هەواڵهەواڵی نێوخۆیییاریەکانی تر
یارییه‌كانى نه‌ورۆز ده‌چنه یاریگاى فه‌رمانده‌ى
له گه‌ڕى یه‌كه‌مى قۆناغى دووه‌مى خولى نایابى عێراق
لیژنه‌ى پێشبڕكێكان له یه‌كێتیی تۆپى پێى عێراق ، شوێنى یارییه‌كانى یانه‌ى نه‌ورۆزى شارى سلێمانى له یاریگاى مه‌لعه‌به‌كه‌وه بۆ یاریگاى فه‌رمانده‌ى راگه‌یاند .
به پێى ئاگادارینامه‌یه‌كى لیژنه‌كه ، یارى نه‌ورۆزو زاخۆ له گه‌ڕى یه‌كه‌مى قۆناغى دووه‌مى خولى نایابى عێراق له رۆژى سێشه‌ممه له‌یاریگاى فه‌رمانده‌ى ده‌بێت .
له قۆناغى یه‌كه‌م یانه‌ى نه‌ورۆز یارییه‌كانى خۆى له یاریگه‌ى سلێمانى ( مه‌لعه‌به‌كه ) ئه‌نجامده‌دا به‌ڵام به‌هۆى نه‌شیاوى چیمه‌ن و زه‌وى یاریگه‌كه به‌رپرسانى نه‌ورۆز داواى گۆڕینى یاریگه‌یان كرد‌و پاش پشكنینى یاریگه‌ى فه‌رمانده‌ى له لایه‌ن لیژنه‌ى رێگه‌پێدانه‌وه‌ى بڕیارى گواستنه‌وه‌ى یارییه‌كانى نه‌ورۆز بۆ ئه‌و یاریگه‌یه درا .