یاریەکانی تر

شۆخان نورەدین ؛ تۆقێنەرو گۆڵکارە دەگمەنەکەی کوردستان

شۆخان کێیە؟

کچێکی باڵا بەرز ، ناوێکی دیار نەک لەسەر ئاستی کوردستان بەڵکو لەسەر ئاستی عێراق و وڵاتانی عەرەبیش ئەویش کچە وەرزشکار ، شۆخان نورەدین .

لەم دیدارە تایبەتەی جام کورد سەربوردەی ژیانی شۆخان باس دەکەین

شۆخان کێیە؟
شۆخان نورەدین ، ساڵی ٢٠٠٠ لە شاری هەولێر لە دایکبووەو هەر لە منداڵیەوە خولیای وەرزش بووەو لە تەواوی چالاکیە وەرزشیەکانی قوتابخانەکان بەشداربووە .

کەی دەرکەوت ؟
شۆخان دەڵێت یەکەم ئەزموونم لە یاری تۆپی پێ ساڵی ٢٠١٨ لە خولی نایابی فوتساڵی کوردستان بوو ، کاتێک لە گەڵ یانەی ئافرەتانی هەولێر پلەی یەکەمیان دەستەبەرکردوو دواتر رووی لە یانەی چۆمان کردوو دوو ساڵ پلەی دووەمیان بەدەستهێنا،هەروەها لەگەڵ یانەی نەفتی شیمال جامی عێراقی بردۆتەوەوە بۆتە گۆڵکاری عێراقیش، وەرزی رابردووش لەگەڵ گازی شیمال بووە دووەمی عێراق و خەڵاتی گۆڵکاری خولەکەی بردەوە .

گۆڵکاری وڵاتانی عەرەبیشە بۆ تۆپی دەست
شۆخان تەنیا پسپۆڕو یاریزانێکی گۆڵکاری تۆپی پێ نییە بەڵکو یەکێکە لە دیارترین یاریزانەکانی تۆپی دەستیش پاڵەوانی کوردستان و عێراقە لەگەڵ یانەی هەولێر ،لەسەر ئاستی وڵاتانی عەرەب لە پاڵەوانێتی یانەکان بۆ کچان نازناوی گۆڵکاری خولەکەی لە وەرزی رابردوو بردۆتەوە بە تۆمارکردنی ٥٠ گۆڵ ،

ئێستاش رێگری ماوە
شۆخان نورەدین ، دەڵێت ئێستەش خێزانەکان لایان قورسە کچەکان وەرزش بکەن یان بۆ ماوەی چەند رۆژێ هەفتەیە بچنە دەر ئەگەر پاڵەوانێتییەک هەبێ ئەویش زۆر توانای ئەوانەی ونکردوە حەزیان لە وەرزشە .

وەرزش بژێوی نییە
شۆخان نورەدین پێیوایە ، وەرزش بژێوی ژیانیان پەیدا ناکات بەڵام ئەو بڕە پارەیەی وەک گرێبەست بۆیان دانراوە تا ڕادەیەک باشە .

بە پێی پێویست ئاوری لێنەدراوەتەوە
شۆخان دەڵێت ، ئەو نازناوو دەستکەوتانەی من هەمە لە هەر شوێنێکی تر بوایە ڕێزو قەدرێکی گەورەی هەبوو بەڵام بەداخەوە لە کوردستان جاری وایە تەنانەت دەستخۆشیەکیشی نییە .

سپۆرت میدیا – دیدار

سپۆرت میدیا

سپۆرت میدیا پرۆژه‌یەكی وەرزشییە بۆ وەشاندنی هەواڵی وەرزشی و میدیایی کارگێری وەرزشی، سپۆرت میدیا له‌ چوارچێوه‌ی چه‌ند ژانرێكی وه‌رزشی و زانستی و مرۆیی خۆی ده‌بینێته‌وه‌، بەشێوەیەكی گشتی هەوڵدەدات كار بۆ جێبەجێكردنی ئەرک و ئامانجەکانی

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

Back to top button