تۆپی دەستهەواڵهەواڵی نێوخۆیییاریەکانی تر

بەڕێوەبەرایەتی وەرزشی سلێمانی خولێکی ڕاهێنەری تۆپی دەست دەکاتەوە

بۆیەکەم جارە لەشاری سلێمانیدا دەکرێتەوە

لەدرێژەی چالاکییەکانیدا و بەئامانجی خزمەتکردن بە تۆپی دەست، بەڕێوەبەرایەتی وەرزشی سلێمانی خولێکی ڕاهێنەری بۆ (کوڕان و کچان)ی تۆپی دەست دەکاتەوە.

وانە تیۆریەکانی خولەکە ڕۆژی یەکشەممە ۲۲_٥_۲٠۲۲ بۆ ماوەی ۳ ڕۆژ لەناو هۆڵی بەڕێوەبەرایەتی وەرزشی سلێمانی دەبێت و بەهاوکاری لقی سلێمانی تۆپی دەست و یەکێتی تۆپی دەستی عێراقە کەوانەبێژو ڕاهێنەری نێودەوڵەتی (زافر صاحب) بەیاریدەدەری دکتۆر (ئاوات ئەحمەد فەقێ) وانەکان دەڵێتەوەو بەشداربوانیش دەتوانن بڕوانامەی باوەڕپێکراوی ڕاهێنەری تۆپی دەست بەدەست بهێنن کەبۆیەکەم جارە لەشاری سلێمانیدا دەکرێتەوە.

بۆ ناونوسین و ناردنی زانیاری کەسێتی لەڕێگەی واتس ئەپی ئەم ژمارەیەوە بەشداربە کەخولەکە بۆ ژمارەیەکی دیاریکراوە 07729969387

سپۆرت میدیا

سپۆرت میدیا پرۆژه‌یەكی وەرزشییە بۆ وەشاندنی هەواڵی وەرزشی و میدیایی کارگێری وەرزشی، سپۆرت میدیا له‌ چوارچێوه‌ی چه‌ند ژانرێكی وه‌رزشی و زانستی و مرۆیی خۆی ده‌بینێته‌وه‌، بەشێوەیەكی گشتی هەوڵدەدات كار بۆ جێبەجێكردنی ئەرک و ئامانجەکانی

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

Back to top button