نه‌ورۆز گه‌شتى دیوانیه‌ى ده‌ستپێكرد
نه‌ورۆز خاوه‌نى ٤٥ خاڵه
به وره‌یه‌كى به‌رزه‌وه ، یاریزانان و ستافى راهێنه‌رو كارگێرى یانه‌ى نه‌ورۆز پاسه‌كه‌یان به‌ره‌و دیوانیه ده‌ستپێكرد به مه‌به‌ستى یارییه‌كه‌یان به‌رامبه‌ر تیپى تۆپى پێى ئه‌و شاره له گه‌ڕى ٣٤ـى خولى نایابى تۆپى پێى عێراق .
نه‌ورۆز رۆژى شه‌ممه دوور له هانده‌رانى له سه‌عات ٤:٣٠ـى پاشنیوه‌رۆ به‌رامبه‌ر دیوانیه یاریده‌كات و تیپه‌كه‌ش به ته‌واوى پێكهاته‌كه‌ى گه‌شتى كردووه جگه له سه‌جاد كازمى گۆڵپارێز كه به‌هۆى كه‌ڵه‌كه‌بوونى كارته زه‌رده‌كانى ناتوانێت یاری بكات ، هاوشانى محه‌مه‌د دلاوه‌رو حێسن ئیراهیم كه ئه‌م دووانه پێكانیان هه‌یه .
پێش ده‌ستپێكى ئه‌م یارییه نه‌ورۆز خاوه‌نى ٤٥ خاڵه له خانه‌ى هه‌شته‌مه‌و دیوانیه‌ى میوانداریش به ٢٩ خاڵ له خانه‌ى ههژدهیهمهو له ناوچه‌ى دابه‌زین بۆ خولى پله‌یه‌كى وه‌رزى داهاتوو نزیكه .
سپۆرت میدیا – دێسكى عێراق