پاڵه‌وانێتى كراوه‌ى گۆره‌پان و مه‌یدانى كوردستان له سلێمانى ده‌كرێته‌وه
پاش چه‌ند سالێك دابڕان، یه‌كێتیی گۆره‌پان و مه‌یدانى كوردستان پاڵه‌وانێتى كراوه‌ى سه‌رجه‌م ئاسته‌كان بۆ یارییه‌كانى گۆڕه‌پان و مه‌یدان ده‌كاته‌وه .
به‌شدار غه‌فور ئه‌حمه‌د، سكرتێرى یه‌كێتیی ناوه‌ندى گۆڕه‌پان و مه‌یدانى كوردستان به سپۆرت میدیاـى راگه‌یاند، پاڵه‌وانێتیی گۆره‌پان و مه‌یدانى كراوه‌ى یانه‌كانى كوردستان به ده‌نگى گه‌لى كوردستانى راگه‌یاند،پاڵه‌وانێتییه‌كه پێشكۆتایی ئه‌م مانگه له‌سه‌ر تراكه‌كانى كۆلیجى په‌روه‌رده‌ى وه‌رزش و زانسته جه‌سته‌یه‌كان له شارى سلێمانى ده‌بێت .
وتیشى ته‌واوى یارییه‌كان له‌و پاڵه‌وانێتییه به‌رێوه‌ده‌چێت و پێشبینى به‌رێوه‌چوونى پاڵه‌وانێتییه‌كى به‌هێز ده‌كه‌ین چونكه ساڵانێكه پاڵه‌وانێتییه‌كه به‌رێوه‌نه‌چووه‌و زۆرى یاریزانانى ئه‌م یارییه‌ش كه پاڵه‌وانى كوردستان و عیراق و ته‌نانه‌ت وڵاتانى ده‌ره‌وه‌ش نیشته‌جێى شارى سلێمانى و یاریزانى یانه‌كانى كوردستانن به‌شدارن له‌و پاڵه‌وانێتییه .
سپۆرت میدیا -سلێمانى