هاوپۆلنه‌كراوهەواڵ

پاڵه‌وانێیه‌تی هێزی له‌شی كوردستان به‌ڕێوه‌ده‌چێت

به‌چاودێری لێژنه‌ی ئۆلۆمپی هه‌رێمی كوردستان، به‌سه‌رپه‌رشتی یه‌كێتی ناوه‌ندی هێزی له‌شی كوردستان، پاڵه‌وانێیه‌تی هێزی له‌ش ( كلاسیك) بۆ یانه‌كان و هۆڵه‌كان به‌رێوه‌ده‌چێت.

پاڵه‌وانێیه‌تییه‌كه‌ له‌سه‌ر ئاستی كوڕان سبه‌ی پێنجشه‌ممه‌ كاتژمێر 2 ى پاش نیوه‌ڕۆ، 15 ى 9 ى 2022 له‌شاری هه‌ولێر له‌هۆڵی داخراوی زانكۆی جیهان ده‌ستپێده‌كات و ڕۆژی هه‌ینیش به‌رده‌وام ده‌بێت.

به‌رێوه‌چوونى كاروچاڵاكیی یه‌كێتییه‌ ناوه‌ندییه‌ وه‌رزشییه‌كان به‌رده‌وامی هه‌یه‌ و ئه‌مه‌ش له‌دوای ئه‌وه‌ی له‌چه‌ند مانگی پێشوو حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان بڕیاریدا مانگانه‌ بڕی 80 ملیۆن دینار بۆ لێژنه‌ی ئۆلۆمپی خه‌رج بكات به‌مه‌به‌ستی به‌رێوه‌چوونى كاروچاڵاكیی یه‌كێتییه‌ ناوه‌ندییه‌ وه‌رزشییه‌كان .

راگه‌یاندنی لێژنه‌ی ئۆلۆمپی هه‌رێمی كوردستان

سپۆرت میدیا

سپۆرت میدیا پرۆژه‌یەكی وەرزشییە بۆ وەشاندنی هەواڵی وەرزشی و میدیایی کارگێری وەرزشی، سپۆرت میدیا له‌ چوارچێوه‌ی چه‌ند ژانرێكی وه‌رزشی و زانستی و مرۆیی خۆی ده‌بینێته‌وه‌، بەشێوەیەكی گشتی هەوڵدەدات كار بۆ جێبەجێكردنی ئەرک و ئامانجەکانی

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

Back to top button