تۆپی باسکەهاوپۆلنه‌كراوهەواڵهەواڵی نێوخۆیییاریەکانی تر

هه‌ڵبژارده‌ى باسكه‌ى عیراق له‌ سلێمانی ئاماده‌كارى ده‌كات

هه‌ڵبژارده‌ى باسكه‌ى عیراق شارى سلێمانى كرده‌ وێستگه‌ى یه‌كه‌م بۆ ئاماده‌كارى پاڵه‌وانێتى رۆژئاواى ئاسیا بۆ تازه‌پێگه‌یشتوان كه‌ بڕیاره‌ یارییه‌كانى له‌ پێش كۆتایی ئه‌مساڵ له‌ شارى دهۆك به‌رێوه‌بچێت.

هه‌ڵبژارده‌كه‌ به‌سه‌ركردایه‌تى راهێنه‌رى دیارى كورد د. رزگار ره‌ئوفه‌ كه‌ هه‌فته‌ى پێشووى توانى گازى شیمال بكاته‌ پاڵه‌وانى یانه‌كانى عیراق، یاریده‌ده‌رى هه‌ڵبژارده‌كه‌ به‌خشراوه‌ته‌ د. شنۆ زاهیر حه‌كیم.

سه‌باره‌ت به‌ ئاماده‌كارییه‌كان بۆ ئه‌و پاڵه‌وانێتییه‌ راهێنه‌رى هه‌ڵبژارده‌كه‌ د. رزگار ره‌ئوف رايگه‌یاند، هه‌ڵبژارده‌كه‌ باشترین كچه‌ یاریزانه‌كانى یارى باسكه‌ى له‌ عیراق له‌ خۆى كۆكردۆته‌وه‌ كه‌خۆشبه‌ختانه‌ له‌ سه‌ره‌تاشه‌وه‌ ئه‌م یاریزانانه‌ به‌ شێوه‌ى ئه‌كادیمى فێرى بنچینه‌كانى یارییه‌كه‌ كراون و ئێستا ده‌توانرێت ئه‌مانه‌ بكرێنه‌ ركابه‌رێكى به‌هێز بۆ هه‌ڵبژارده‌ به‌شداره‌كان.

هه‌ڵبژارده‌كه‌ له‌ هۆڵى رۆژ ماوه‌ى 5 رۆژ له‌ كه‌مپێكى مه‌شق و راهێنانى چڕ ده‌بن كه‌ ته‌واوى پێكهاته‌كه‌ یاریزانى كورده‌،دواتریش كه‌مپى دووه‌م ده‌به‌نه‌ شارى دهۆك بۆ ئاماده‌كارى كۆتایی پاڵه‌وانێتییه‌كه.

سۆزیار یوسف- سلێمانى

سپۆرت میدیا

سپۆرت میدیا پرۆژه‌یەكی وەرزشییە بۆ وەشاندنی هەواڵی وەرزشی و میدیایی کارگێری وەرزشی، سپۆرت میدیا له‌ چوارچێوه‌ی چه‌ند ژانرێكی وه‌رزشی و زانستی و مرۆیی خۆی ده‌بینێته‌وه‌، بەشێوەیەكی گشتی هەوڵدەدات كار بۆ جێبەجێكردنی ئەرک و ئامانجەکانی

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

Back to top button