ئه‌مڕۆ جامى دۆستانه‌ى سلێمانى ده‌ستپێده‌كات

بەڕێوەبەرێتی وەرزشی سلێمانی خولێكی دۆستانە بۆ یانەكانی شاری سلێمانی و دەوروبەری دەكاتەوەو لقی سلێمانی یەكێتی تۆپی پێی عێراق سەرپەرشتی دەكات.
خوله‌كه به ناوى جامی سلێمانییه‌وه ده‌بێت ، بەبەشداری یانەكانی سلێمانی و چەمچەماڵ و سەیدسادق و چوارقوڕنە، ئه‌مڕۆ شه‌ممه 1/10/2022 فیكه‌ى ده‌ستپێكى یارییه‌كانى خوله‌كه ده‌بێت به‌م شێوه‌یه

یارییەكان بەشێوەی خول دەبێت و مه‌به‌ستى زیاترى به‌شداریكردنى تیپه‌كان ئاماده‌كارییه بۆ وه‌رزى نوێى خوله‌كانى كوردستان و عیراق كه بڕیاره له مانگى داهاتوو ده‌ستپێبكه‌ن.
لەخولەکەدا سەرجەم تێچوی بەڕێوەبردن و ناوبژیوان و سەرپەرشتیارو هاتوچۆی تیپەکان و خەڵاتی مادی بۆ هەرچوار یانەکە لەلایەن کۆمپانیای پارماوە دابینکراوە.
جامی سلێمانی بیرۆکەیەکی نوێیەو بڕیارە ساڵانە پێش دەستپێکی خولەکانی کوردستان و عێراق ئەنجام دەدرێت.
سپۆرت میدیا