سامان شێرزاد، گۆڵكاره ناوازه‌كه‌ى خولى پله‌یه‌ك

به 26 ساڵ ته‌مه‌نه‌وه له نێو یه‌كێك له قورسترین كێبڕكێى خوله‌كانى كوردستان بۆ تۆپى پێ، له خولى پله‌یه‌كى كوردستان، بووه گۆڵكارى خوله‌كه‌و هه‌ر یارییه‌ك یارى كردبێت ئه‌وا یانه‌ى به‌رامبه‌رى ئه‌گه‌ر حسابى سه‌د له سه‌دیان بۆ تیپه‌كه‌ى كردبێت ، ئه‌وه به جیا حسابێكى سه‌د له‌سه‌دیان بۆ سامان شێرزادى هێرشبه‌رى ناودارى یانه‌ى بازیان كردووه كه وه‌رزى رابردووى خولى پله‌یه‌كى كوردستان ناوێكى دره‌وشاوه‌و دیارى خوله‌كه بوو .
سامان شێرزاد، له 28-6-1994 له قه‌زاى كفرى له‌دایكبووه ، له ساڵى 2012 وه له رێگه‌ى تیپه میللیه‌كانه‌وه ئه‌ستێره‌ى دره‌وشانه‌وه‌ى ده‌ركه‌وت هه‌ر له تیپى شه‌هیدان و برایه‌تى و نۆ ساڵیشه یه‌كێكه له یاریزانه دیاره‌كانى تیپى میللى گه‌رمیان كه یه‌كێكه له ناسراوترین تیپه‌كانى ده‌ڤه‌رى گه‌رمیان و كوردستان .
سامان شێرزاد به درێسى یانه‌ى بازیانه‌وه11 گۆڵى كردووه ، به جۆرێك له قۆناغى یه‌كه‌م ، 2 گۆڵ هه‌ڵه‌بجه، گۆلێك له رزگارى و گۆڵێك له رانیه‌و سلێمانى و سه‌روو گۆلێیش له كۆیه‌و چوارقوڕنه‌و بابانیش و له قۆناغى دووه‌میش سه‌روو گۆڵى له خانه‌قین و سلێمانى و چوارقوڕنه كردووه .
ئه‌و یاریزانه له دیدارێكى تایبه‌ت رایگه‌یاند، ته‌نیا دوو وه‌رز یارى بۆ شاره‌كه‌ى كردووه‌و ئه‌م وه‌رزه‌ش یارى بۆ یانه‌ى بازیان كرد‌و ئه‌و ژماره گۆڵه‌ى له یه‌كێك له قورسترین وه‌رزه‌كان تۆماركرد .
وه‌رزش له كوردستان نه‌بۆته بژێوى هیچ وه‌رزشكارێك ئه‌وه‌تا پیشه‌ى ئه‌و یاریزانه له بنه‌ره‌تدا وه‌ستایه‌كى ناوازه‌ى دیواره‌و له ده‌ره‌وه‌ش له برى گۆڵ نه‌خشاندن دیواى باڵه‌خانه‌كانمان بۆ ده‌چنێت .
ئه‌و وتى ده‌خوازم وه‌ك هه‌ر وه‌رزشكارێك كه هه‌میشه له بۆچوونى به‌رزبوونه‌وه‌ى ئاواتهكانێتى منیش به‌و ئاواتانه‌م بگه‌م و داهاتووش بریار ده‌دات كه چى ده‌بێت چاره‌نووسى .
سامان شێرزاد سوپاسى هه‌موو ئه‌و كه‌سانه‌ش ده‌كات كه پاڵپشتى بوون و بوونى ئه‌و پاڵپشتهیهشى به فاكته‌رێكى گه‌وره زانى بۆ درهوشانهى ناوى .
سپۆرت میدیا- تایبه‌ت