هەواڵهەواڵی نێوخۆیی
دەرگای هەولێر بە رووی نەورۆز داخرا
جێگری سەرۆکی یانەی وەرزشی ئاشکرایدەکات، بەرپرسانی یانەی هەولێر ئاگاداریان کردونەتەوە ناتوانن یاریگاکەیان بدەنە یانەی نەورۆز کە بڕیاربوو بۆ چەند یارییەک یانەکەی شاری سلێمانی یاری تێدا بکات.
هێرش کەمال، رایگەیاندووە هۆکارەکە سیاسیەو بەو هۆکارەشەوە ناچارن یارییەکانیان ببەنە یاریگایەکی بەغداد.
بەهۆی تەواونەکردنی یاریگای خۆی و نۆژەن کردنەوەی سلێمانی ، یانەی نەورۆز ناچارە یارییەکانی لە خولی نایابی عێراق لە دەرەوەی شاری سلێمانی ئەنجام بدات.