ناوبژیوانێكى كورد پاڵه‌وانێتیی كراوه‌ى هۆڵه‌نده به‌ڕێوه‌ده‌بات
بۆ یه‌كه‌مجار له مێژوودا، ناوبژیوانێكى كوردى نێوده‌ڵه‌تى له یارى تایكواندۆ پاڵه‌وانێتییه‌كى به‌هێز له وڵاتى هۆڵه‌نده به‌ڕێوه‌ده‌بات .
مه‌حمود سه‌ردار سه‌لام، له لێدوانێكى تایبه‌ت رایگه‌یاند” له ماوه‌ى دوو رۆژى رابردوو بەشداربووم لەپاڵەوانیەتی هۆڵەندای کراوە له یارى تایكواندۆ كه ركابه‌رییه‌كانى لە شاری ئێندهۆڤن به‌رێوه‌چوو ، كه به‌شداریكردنه‌كه‌شم وەک تاکە ناوبژیوانى نێودەوڵەتی عیراق بوو كه بانگێهشتى ره‌سمى كرابووم و له‌وێش چه‌ند یارییه‌كم به‌رێوه‌برد “.
ئه‌و ناوبژیوانه نێوده‌وڵه‌تیه كورده‌ى یارى تایكواندو كه پێشتر كاپتن و یاریزانى هه‌ڵبژارده‌ى عیراق بووه‌و خاوه‌نى میدالیاى برۆنزى رۆژئاواى ئاسیایه‌و به‌شدارى پاڵه‌وانێتى ئاسیاى كردووه ، ئاماژه‌ى به‌وه‌كرد كه پاڵه‌وانێتى هۆڵه‌نده‌ى كراوه بە گرنگترین پاڵەوانیتی کراوە دادەنرێت لە ئاست ئەوروپا وە کۆنترینانە 49 یەم پاڵەوانیەتییە کە ساڵانە ئەنجام دەدرێت.
تایبه‌ت به سپۆرت میدیا