هەواڵهەواڵی نێوخۆیی

رانیە ده‌یه‌وێت بچێته‌ نایاب

تیپی تۆپی پێی یانەی رانیە ، ئامادەکارییەکانی بۆ بەشداریکردن لە خولی پلەیەکی کوردستان چڕکردۆتەوە کە بڕیارە یارییەکانی لە رۆژانی داهاتوو دەستپێبکات.

بێستون ئیبراهیم ، ئەندامی بەشی راگەیاندنی یانەکە بە کوردستانی نوێی وت؛ رانیە ئەمساڵ ئامادەکارییەکی چڕی دەستپێکردووە بە ئەنجامدانی چەندین یەکەی مەشق و کردنەوەی کەمپێکی راهێنان لە شاری سلێمانی و ئەنجامدانی چەندین یاری دۆستانە،
وتیشی ، یانەکە ١١ یاریزانی نوێی خستۆتە ریزەکانی و ئامانجێتی رکابەری بکات بۆ سەرکەوتن بۆ خولی نایابی کوردستان.

یانەی رانیە ساڵی ١٩٩٢ دامەزراوە لە چەندین تیپی جیاواز پێک دێت و وەرزی رابردووش رکابەری دەکرد بۆ گەیشتن بە خولی نایاب بەڵام بلیتی سەرکەوتنی دایە چوارقوڕنەی دراوسێی.

هه‌رێز جه‌مال- كوردستانى نوێ

سپۆرت میدیا

سپۆرت میدیا پرۆژه‌یەكی وەرزشییە بۆ وەشاندنی هەواڵی وەرزشی و میدیایی کارگێری وەرزشی، سپۆرت میدیا له‌ چوارچێوه‌ی چه‌ند ژانرێكی وه‌رزشی و زانستی و مرۆیی خۆی ده‌بینێته‌وه‌، بەشێوەیەكی گشتی هەوڵدەدات كار بۆ جێبەجێكردنی ئەرک و ئامانجەکانی

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

Check Also
Close
Back to top button