خولەکانی تۆپی پێهاوپۆلنه‌كراوهەواڵهەواڵی نێوخۆیی
یاریگا گۆڕینى نه‌ورۆز به‌رده‌وامه
به‌هۆى نه‌بوونى یاریگاوه بۆ به‌رێوه‌بردنى یارییه‌كانى له شارى سلێمانى، تیپى تۆپى پێى یانه‌ى نه‌ورۆز به‌شدار له خولى نایابى عێراق ناچاره یارییه‌كانى له ده‌ره‌وه‌ى یاریگاى خۆى بكات و بۆ ئه‌م وه‌رزه‌ش سێیه‌م یاریگاى ده‌ستنیشانكراوى بۆ گۆڕى .
نه‌ورۆز كه له سه‌ره‌تادا ویستى یاریگاى هه‌ولێرى پێبه‌خشرێت به‌ڵاى یانه‌كه ره‌تیكرده‌وه ، دواتر یارییه‌كانى برده سه‌ر یاریگاى زه‌ورا له به‌غداد، پاش ماوه‌یه‌ك به بیانووى نۆژه‌نكردنه‌وه یانه‌كه‌ى شارى سلێمانى ناچاربوو یارییه‌كى له یاریگاى نه‌جه‌ف ئه‌نجام بدات .
شه‌وى رابردووش یانه‌كه‌ى شارى سلێمانى بڵاویكرده‌وه كه یاریگاى كه‌ربه‌لا ده‌كاته یاریگه‌ى خۆى بۆ یارییه‌كه‌ى رۆژى هه‌ینى تیپه‌كه به‌رامبه‌ر كاره‌با .
سپۆرت میدیا – تایبه‌ت