ڤیدیۆ؛ میامى و مێسى براوه بوون
بەم بردنەوەیەش یانەی ئینتەرمیامی بە شەش خاڵەوە پێشەنگی کۆمەڵەکەی گرتووە

سپۆرت میدیا- دێسكى جیهانى
ئینتەرمیامیهكهى لیۆنێل مێسى له خولى یانهكانى ئهمهریكا سەرکەوتنی بەسەر یانەی ئەتڵەنتا یونایتد تۆمار کرد.
لە چوارچێوهى دووەم یاری قۆناغی کۆمەڵەکانی جامی ئەمریکا، یانەی ئینتەرمیامی لەسەر یاریگای خۆی میوانداری لە ئەتڵەنتا یونایتد کرد، مێسی و بوسکێتس بە سەرەکی بەشداریان کرد و تەنیا دوای هەشت خولەک لە پاسێکی بوسکێتسدا ” لیۆ مێسی” گۆڵی یەکەم و پێشکەوتنی بۆ ئینتەرمیامی تۆمار کرد.
هەر لەو گێمەدا و لە خولەکی 22دا “لیۆ مێسی” گۆڵی دووەمی خۆی و یانەکەی نووسییەوە، پاشان لە خولەکی 44شدا “ڕۆبێرت تایلۆر” گۆلی سێیەمیشی بۆ یانەی ئینتەرمیامی زیاد کرد و ئەو گێمە بەو سی گۆڵە کۆتایی هات.
لە گێمی دووەم و لە خولەکی 53دا هەمان یاریزان “ڕۆبێرت تایلۆر” گۆڵی دووەمی خۆی و چوارەم کۆتایی بۆ یانەکەی شاری بەم بردنەوەیەش یانەی ئینتەرمیامی بە شەش خاڵەوە پێشەنگی کۆمەڵەکەی گرتووە میامی نووسییەوە.