خولەکانی تۆپی پێی جیهانیهەواڵهەواڵی جیهانی

پاریس شوێنگرەوەی مباپێى دۆزییه‌وه‌

بۆ گواستنەوەی یاریزانەکە لە کێبڕکێدان

سپۆرت میدیا – بریار ته‌ها

یانەی پاریس سانجێرمان بۆ شوێنگرتنەوەی کیلیان مباپێ لەگەڵ ئەستێرەیەکی لاوی فەرەنسی گەیشتووتە ڕێککەوتن.

ڕاپۆرتە ڕۆژنامەوانییەکان ئاشکرای دەکەن، ئیدارەی پاریس سانجێرمان گفتوگۆیەکی سەرکەوتووی لەگەڵ ڕانداڵ کۆڵۆ موانی یاریزانی یانەی فرانکفۆرتی ئەڵمانی و بریکارەکەی ئەنجام داوە، لە میانەی گفتوگۆکاندا سەبارەت بە مەرجە تاکە کەسییەکان لەگەڵ خودی یاریزانەکە ڕێککەوتن.

باس لەوەش دەکرێت ئەرکی یانەی پاریس سانجێرمان بۆ گواستنەوەی یاریزانە 24 ساڵانەکە قورسە، بەو پێیە بەرپرسانی یانە ئەڵمانییەکە بۆ دەستبەرداربوون لەو هێرشبەرەیان داوای 100 ملیۆن یۆرۆ دەکەن، ئەمە جگەوە لەوەی یانە گەورەکانی وەک مان یونایتد و چێڵسی و بایرن میونخیش بۆ گواستنەوەی یاریزانەکە لە کێبڕکێدان.

ڕانداڵ کۆڵۆ موانی 24 ساڵ لە هاوینی ڕابردوو لە یانەی نانتی فەرەنسییەوە بە 16 ملیۆن یۆرۆ پەیوەندی بە فرانکفۆرتەوە کردووە، لە 46یاریدا بۆ ئەو یانە ئەڵمانییە 23 گۆڵ و 13 ئەسیستی تۆمار کردووە

سپۆرت میدیا

سپۆرت میدیا پرۆژه‌یەكی وەرزشییە بۆ وەشاندنی هەواڵی وەرزشی و میدیایی کارگێری وەرزشی، سپۆرت میدیا له‌ چوارچێوه‌ی چه‌ند ژانرێكی وه‌رزشی و زانستی و مرۆیی خۆی ده‌بینێته‌وه‌، بەشێوەیەكی گشتی هەوڵدەدات كار بۆ جێبەجێكردنی ئەرک و ئامانجەکانی

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

Back to top button