خولەکانی تۆپی پێی جیهانیخولەکانی تۆپی پێی عێراقیخولەکانی تۆپی پێی نێوخۆییهەواڵهەواڵی نێوخۆیی

شورته‌ به‌رامبه‌ر سه‌دى قه‌ته‌رى ده‌وه‌ستێته‌وه‌

گۆڵی دووەم و بردنەوەی یانەی ئیتیحادی تۆمار کرد

سپۆرت میدیا- بریار ته‌ها

یانەی شورتەی عێراقی بەرامبەر یانەی ئیتیحادی سعودی شکستی هێنا، سەرەڕای ئەو شکستەش بۆ قۆناغی چارەکی کۆتایی سەرکەوت.

لە یاریی سێیەمی قۆناغی کۆمەڵەکانی جامی شا سەلمان، هەردوو یانەی ئیتیحادی سعودی و شورتەی عێڕاقی ڕووبەڕوو بوونەوە.

لە گێمی یەکەم و لە خولەکی 36دا (ئەحمەد بامەسعود) گۆڵی یەکەم و پێشکەوتنی بۆ یانەی ئیتیحاد تۆمار کرد و ئەو گێمە بەو ئەنجامە کۆتایی هات.

لە گێمی دووەم لە خولەکی 80دا “ئەبوبەکر مەجید” گۆڵی یەکسانی بۆ شورتەی عێراقی تۆمار کردەوە، بەڵام زۆری نەخایەند و تەنیا چوار خولەک دواتر ناوبژیوان لێدانێکی سزای بۆ ئیتیحاد هەژمار کرد و کەریم بێنزیمە کە وەک یاریزانی یەدەگ بەشداری کرد سەرکەوتوانە لێدانە سزاکەەی جێبەجێکرد و گۆڵی دووەم و بردنەوەی یانەی ئیتیحادی تۆمار کرد.

بەم بردنەوەیەش یانەی ئیتیحاد بە نۆ خاڵەوە وەک یەکەمی کۆمەڵەکە گەیشتە قۆناغی چارەکی کۆتایی، یانەی شورتەش بە چوار خاڵەوە و وەک دووەم گەیشتە هەمان قۆناغ و ڕووبەڕووی سەدی قەتەری دەبێتەوە.

سپۆرت میدیا

سپۆرت میدیا پرۆژه‌یەكی وەرزشییە بۆ وەشاندنی هەواڵی وەرزشی و میدیایی کارگێری وەرزشی، سپۆرت میدیا له‌ چوارچێوه‌ی چه‌ند ژانرێكی وه‌رزشی و زانستی و مرۆیی خۆی ده‌بینێته‌وه‌، بەشێوەیەكی گشتی هەوڵدەدات كار بۆ جێبەجێكردنی ئەرک و ئامانجەکانی

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

Back to top button