
هاوكار سالار، شانازییه نێوده‌وڵه‌تیه‌كه‌ى كوردستان و عێراق
دکتۆر هاوکار سالار داوەری نێودەوڵەتی و ئەکادیمی یه‌كێكه له ناوه دیاره‌كانى شارى سلێمانى و كوردستان و عێراق ته‌نانه‌ت له كیشوه‌رى ئاسیا ، كه خاوه‌نى شاره‌ى نێوده‌وڵه‌تى داوه‌رى یاریكردنى فوتساڵه .
هاوکار سالار لە دایک بووی 16 / 4 / 1980 لە شاری سلێمانی لە گەڕەکی ڕزگاری
هەر لە مناڵیەوە خولیای وەرزش بووە بە تایبەتی یاری تۆپی پێ، لە تیپەکانی کۆڵنەدەر و شۆڕش یاریکردووە.
سه‌ره‌تای دەستپێکردنی یاری له تیپی بێچوەشێران و دواتر تازەپێگەیشتووانی یانه‌ى وه‌رزشى باباگوڕگوڕ له شارى چه‌مچه‌ماڵ تاكو ساڵى 1994.
ساڵى 1995 په‌یوه‌ندى كردووه به تیپى میللى شۆرش وله هه‌مان ساڵدا بانگهێشتى بۆ لاوانى یانه‌ى وه‌رزشى چوارباخ كراوه ، پاشان چووه‌ته یانه‌ى ئاشتى تاوه‌كو ساڵى 2005.
– ساڵی 2001 بروانامه‌ى پلە 3 ى عیراقى به ده‌ست هێنا بۆ یارى تۆپی پێی یاریگای گەوره و دواى به‌ریوه‌بردنى چەندین یاری خولى لاوان له سلێمانى تاكو 2003 به‌رده‌وام بوو كه تاكو بڕوانامەی پلە دووی به‌دەست هێنا .
ساڵی 2013 توانی بەسەرکەوتوویی بڕوانامەی داوه‌رى نێوده‌وله‌تى له یارى تۆپى پێى فۆتساڵ بەدەست بهێنێت .
له كۆتایى ساڵى 2014 لەلایەن یەکێتی تۆپی پێی ئاسیا دەستنیشان کرا بۆ بەڕێوەبردنی خوله‌كانى ئاسیا ونیوده‌وله‌تى و تاوه‌كو ئێسته‌ش به‌رده‌وامه‌و چه‌ندین پاڵه‌وانێتى گه‌وره‌ى كیشوه‌رى و جیهانى له‌سه‌ر ئاستى هه‌ڵبژارده‌كان و یانه‌كان به‌ڕێوه‌بردووه .
هاوكار سالار به‌ده‌ر له ناوبژیوانى نێوده‌وڵه‌تى ، خاوه‌نى بڕوانامه‌ى دكتۆرایه له بوارى وه‌رزش له وڵاتى به‌ریتانیاو ئێستاش مامۆستایه له كۆلیجى په‌روه‌رده‌ى وه‌رزشى زانكۆى سلێمانى .
هاوكات به به‌رده‌وامى به بێ جیاوازى خزمه‌تى زۆرى یانه‌و یه‌كێتییه وه‌رزشیه‌كان و تیپه‌كانى كردووه بۆ وتنه‌وه‌ى خولى به‌هێزكردنى ناوبژیوانى .