یارى كۆتایى خولى فێربوون له گه‌وره‌كانه‌وه به‌ڕێوه‌ده‌چێت
له شارى سلێمانى به كه‌رنه‌ڤاڵێك یارى كۆتایى خولى فێربوون له گه‌وره‌كان به‌رێوه‌ده‌چێت .
رێباز سدیق، سه‌رپه‌رشتیارى خوله‌كه راگه‌یاند ، شه‌وى چوارشه‌ممه یارى كۆتایى و پێشتریش یارى دیاریكردنى پله‌ى سێیه‌م له‌سه‌ر یاریگه‌ى سه‌رچنار به‌رێوه‌ده‌چێت و هه‌ردوو یارییه‌كه له كاتژمێر 9 تاوه‌كو 11 به‌رده‌وام ده‌بێت .
وتیشى ته‌واوى تێچووى سپۆنسه‌رى یارى كۆتایى خوله‌كه له لایه‌ن به‌شى وه‌رزشى نووسینگه‌ى ( لاهور شێخ جه‌نگى ) هاوسه‌رۆكى یه‌كێتیی نیشتیمانى كوردستان دابینكراوه .
ماوه‌ى چه‌ند مانگێكه ، له شارى سلێمانى ، شەوانە خولێکی تۆپى پێى دۆستانه‌ى بەهێز به‌به‌شدارى شانزه تیپ له وەرزشکارە دێرینەکانى شارى سلێمانى و ده‌وربه‌رى به ناوى با فێربین له گه‌وره‌كانه‌وه کراوەتەوە.
له خوله‌كه دەیان یاریزانی ناسراوى كوردستانى تێدایە خولەکەش لە لایەن وەرزشکارو راهێنەر ، ڕێباز سدیقەوە سەرپەرشتی دەکرێت.
ئامانجى خوله‌كه رێزگرتنه له ماندووى ئه‌و ئه‌ستێرانه‌ى پێشوو هه‌روه‌ها ئه‌و كه‌سانه‌ى وه‌ك هانده‌ر یان وه‌رزشكارى ئێسته‌ن له‌وانه فێربن كه رێچكه‌یه‌كى سه‌ركه‌وتن بگرن ، ئه‌نجام و شكست قبوڵ بكه‌ن .
سپۆرت میدیا -سلێمانى