ورده‌كارى دروستكردنى یاریگه‌یه‌كى نوێ له هه‌ڵه‌بجه
دروستکردنی یاریگایەکی مۆدێرن لەسەر راسپاردەی لاهور شێخ جەنگی هاوسەرۆکی یەکێتیی بۆ وەزیری وەرزش و لاوانی عێراق کە داوایکردبوو هاوکاری هەمەئاهەنگی ژێرخانی وەرزشی کوردستان بن ، بەمنزیکانە کارەکانی دەستپێدەکات.
سه‌رچاوه‌یه‌كى نزیك له پارێزگاى هه‌ڵه‌بجه تایبه‌ت رایگه‌یاند، چه‌ند رۆژێكه به چڕى به‌رپرسانى وه‌زاره‌تى وه‌رزش و لاوانى هه‌ڵه‌بجه‌و پارێزگاى هه‌ڵه‌بجه له‌سه‌ر هێڵن و نووسینگه‌ى وه‌زیر به ره‌سمى رایگه‌یاندووه وه‌به‌رهێنێك به‌منزیكانه ده‌گاته شارى هه‌ڵه‌بجه بۆ دروستكردنى یاریگه‌كه .
سه‌رچاوه‌كه وتى ، یاریگه‌كه تایبه‌ت ده‌بێت به یانه‌ى هه‌ڵه‌بجه‌و هه‌مان زه‌وى یاریگه‌ى ئاسۆ ده‌بێت كه ته‌رخانكراوه بۆ یاریگهكهو چیمه‌ن رێژ‌و كارى تێدا ده‌كرێت .
ئه‌و سه‌رچاوه‌یه وتیشى ، ئه‌و بریاره پاش راسپاردەی لاهور شێخ جەنگی هاوسەرۆکی یەکێتیی بۆ وەزیری وەرزش و لاوانی عێراق کە داوایکردبوو هاوکاری هەمەئاهەنگی ژێرخانی وەرزشی کوردستان بن و پاش داواى سه‌رۆكى یانه‌ى هه‌ڵه‌بجه بوو له ساتى هاتنى عه‌دنان درجال و شاندێكى وه‌رزشى له نوێنه‌رانى عێراق و جێگرى سه‌رۆكى لیژنه‌ى ئۆلۆمپیى كوردستان و بۆردى وه‌رزشى یه‌كێتیی بوو بۆ هه‌ڵه‌بجه.
به‌شى وه‌رزش -تایبه‌ت