تۆپی سەرمێزهەواڵی نێوخۆیی

تۆپی سەرمێزی ئاشتی بەبێ دەنگی و بە ئاشتیانە هەموو کاسەکانی برد

لە پاڵەوانیەتی تۆپی سەرمێزی یانەکانی شاری سلێمانی کە لە لایەن یه‌كێتیی تۆپی سەرمێزی سلێمانیەوە سەرپەرشتی دەکرا جارێکی تر کوڕان و کچانی یانەی ئاشتی باڵادەستی خۆیان نواند و توانیان خۆیان بکەنەوە بە پادشای تۆپی سەرمێزی یانەکانی شاری سلێمانی .ئەمەش بەرهەمی قوتابخانە گەورەکەی تۆپی سەرمێزی یانەی ئاشتیە کە بووە تە ڕووناکی و سنبولی هێشتنەوەی مێژووی تۆپی سەرمێزی شاری سلێمانی …هەر گەشاوەو ڕووناک دەرکەون شێرەکانی ئاشتـی هیواو ئومێدی هەمووان .

ئەنجامەکانی تۆپی سەرمێزی یانەی ئاشتی ٦ ـ ۱۲ ـ ۲٠۲۲ سێشـەمـە

ئاستی بێچوەشێرانی کوڕان
حمید یاسین پلەی یەکەم ـ ئاشتی
لازیار ڕێباز پلەی دووەم ـ ئاشتی
دارین چاوان پلەی سێیەم ـ ئاشتی

ئاستی تازەپێگەیشتوانی کوڕان
هاولان هێمن پلەی یەکەم ـ ئاشتی
ئەرین چاوان پلەی دووەم ـ ئاشتی
ئەرین دانا پلەی سێیەم ـ ئاشتی

ئاستی تازەپێگەیشتوانی کچان
بارین شاخەوان پلەی یەکەم ـ ئاشتی
ئانا دلاوەر پلەی دووەم ـ ئاشتی
ئانا سەلام پلەی سێیەم ـ ئاشتی

ئاستی لاوانی کوڕان
ڕاوێژ سەلام پلەی یەکەم ـ ئاشتی
محمد لوقمان پلەی دووەم ـ ئاشتی

ئاستی خونچەکانی کوڕان
لاوی ژیار پلەی یەکەم ـ ئاشتی
لاند دیار پلەی سێیەم ـ ئاشتی

ئاستی خونچەکانی کچان
لازیار ئاراس پلەی سێیەم ـ ئاشتی

سپۆرت میدیا

سپۆرت میدیا پرۆژه‌یەكی وەرزشییە بۆ وەشاندنی هەواڵی وەرزشی و میدیایی کارگێری وەرزشی، سپۆرت میدیا له‌ چوارچێوه‌ی چه‌ند ژانرێكی وه‌رزشی و زانستی و مرۆیی خۆی ده‌بینێته‌وه‌، بەشێوەیەكی گشتی هەوڵدەدات كار بۆ جێبەجێكردنی ئەرک و ئامانجەکانی

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

Back to top button