فیتنێس و لەشجوانی
ههر یارى دهكهم و لهشم جوان نییه

بۆ هەر وەرزشوانێک کە بەردەوام وا بیر ئەکاتەوە هیچ سودمەند نەبووە
1- هەرگیز هیچ هیوایەک لەدەست مەدە و بەردەوامبە و واز مەهێنە…
2- بەردەوام خۆت مقارەنە بکە لەگەل مانگێک پێشتر کە چەند گۆڕاوی…
3- هەرگیز گوێ لەکەسی نەزان مەگرە گەر قسەیەکی داروخانیان پێ وتی ئەم قسەیە با وات لێبکات باشتر هەوڵ بدەی نەک دابروخێی و وازبێنیت یان سارد ببیەوە
4- سەبر گرتن کلیلی هەموو سەرکەوتن و پێشکەوتنێکە…
5- خۆراکی تەندروست بەقەد پێویستی لەشت ڕێگایەکە بۆ ئامانجەکەت و بۆ ئەو لەش و لاری خەونی پێوە ئەبینیت.
6- بنچینەی وەرزش ئەمانەیە
خۆراک
خەو
پشوو
7- بەردەوام خۆت هان بدە و بیر لە ئامانجەکەت بکەوە و هاوڕێیەتی ئەوانە بکە کە خەمخۆرتن.
8- بەردەوام پێشبڕکێ بکە لەگەل هاوڕێکانت.