فیتنێس و لەشجوانیهەواڵ

كوردێك راهێنه‌رى هه‌ڵبژارده‌ى به‌حره‌ینه‌

ده‌یان یاریزانى ئه‌و یارییه‌ بوونه‌ پاڵه‌وان

بە بەشداری شازدە وڵات، پاڵەوانێتی بەرزکردنەوەی قورسایی وڵاتانی عەرەبی لە شارۆچکەی شەقڵاوە، لە هۆڵی یانەی وەرزشی شەقڵاوە به‌رده‌وامه‌ .

هه‌ڵبژارده‌ى به‌حره‌ین یه‌كێكه‌ له‌ هه‌ڵبژارده‌ به‌شداره‌كانى نێو پاڵه‌وانێتییه‌كه‌و له‌ ماوه‌ى ٢ رۆژى رابردووش چه‌ندین مه‌دالیایان ده‌سته‌به‌ر كردووه‌ .

له‌ پێكهاته‌ى هه‌ڵبژارده‌كه‌ ئه‌وه‌ى جیاواز ده‌رده‌كه‌وێت ، بوونى راهێنه‌رێكى كورده‌ له‌گه‌ڵ هه‌ڵبژارده‌ سوورپۆشه‌كه‌ ئه‌ویش راهێنه‌رى ناسراوى عێراقى خوزه‌یر عه‌باس پاشا، به‌ بنچه‌ دانیشتووى قه‌زاى به‌دره‌یه.

ئه‌و ماوه‌ى دوو ساڵه‌ راهێنه‌رى تیپى كوڕانى به‌رزكردنه‌وه‌ى قورسایی به‌حره‌ینه‌و پێشتریش راهێنه‌رى هه‌ڵبژارده‌ى به‌رزكردنه‌وه‌ى قورسایی عێراق بووه‌و له‌ ژێر ده‌ستى ئه‌و ده‌یان یاریزانى ئه‌و یارییه‌ بوونه‌ پاڵه‌وان .

سپۆرت میدیا

سپۆرت میدیا پرۆژه‌یەكی وەرزشییە بۆ وەشاندنی هەواڵی وەرزشی و میدیایی کارگێری وەرزشی، سپۆرت میدیا له‌ چوارچێوه‌ی چه‌ند ژانرێكی وه‌رزشی و زانستی و مرۆیی خۆی ده‌بینێته‌وه‌، بەشێوەیەكی گشتی هەوڵدەدات كار بۆ جێبەجێكردنی ئەرک و ئامانجەکانی

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

Back to top button