هەمەڕەنگهەواڵهەواڵی نێوخۆییوەرزشەکانی تریاریەکانی تر
نه‌ورۆز به كۆمه‌ڵێك ئه‌ستێره‌وه له ئیماراته
ڕاهێنەری پاسکیلسواری یانه‌ی نه‌ورۆز کاپتن سیروان سامی وه‌ك ڕاهێنه‌ری هەڵبژاردەی ئافرەتانی عێراق بۆ بەشداری کردن لە کێبڕکێکانی پاڵەوانێتی عەرەب گه‌شتی وڵاتی ئیمارات له ئیمارەی شاریقەی كرد
هاوگه‌شت له‌گه‌ڵ یاریزانی لاوی یانەکە لەنیا هادی كه پەیوەندی کرد بە ڕیزەکانی هەڵبژاردەی لاوانی عێراق بۆ پاسکیلسواری لەسەر ئاستی ئافرەتان وەک ئامادەکاری بۆ هەمان پاڵەوانێتی
لە لایەکی ترەوە دیاریكردنی سەرپەرشتیاری یانەی نەورۆز لاڤان ئەحمەد وه‌ك سه‌رپه‌رشتیاری تیمی هەڵبژاردەی لاوان عێراق لەسەر ئاستی خانمان بۆ هەمان پاڵەوانێتی.