لەگەڕی سیانزەمی خولی نایابی عێراق. شورتە بە زەحمەت لە یاریگای سلێمانی لە نەورۆزی بردەوە.
لە گێمی یەکەم هەردوولا بێگۆڵ بوون ، لە گێمی دووەم نەورۆز بو گۆڵێکی دیار عەلی پێشکەوت ، زۆری نەبردوو شورتە دوو گۆڵی کردوو لە یارییەکە پێشکەوت.
دواتر نەورۆز گۆڵی یەکسانی لە ڕێگەی ئیبراهیمەوە کردەوەو یارییەکە بەهێزتر بوو تا لە دە خولەکی پێشکۆتایی شورتە گۆلی سێیەمی لە رێگەی محەمەد داودەوە کە دووەم گۆڵی خۆی بوو لە یارییەکە کردوو یارییەکەش ٣-٢ لە بەرژەوەندی شورتە کۆتایهات و پێشەنگی خۆیان لە خولەکە قایمتر کرد.
سلێمانى – دانا عوبێد