ئاوات میدالیایه‌كى ئاسیاى برده‌وه
یاریزانێكى كوردى هه‌ڵبژارده‌ى عیراق له یارى كیك بۆكسێنگ له پاڵه‌وانێتیی ئاسیا پله‌یه‌كى به‌رز ده‌سته‌به‌رده‌كات و بۆ یه‌كه‌مجار له مێژووى ئه‌و یارییه ئه‌و پله‌یه ده‌هێنێت.
له رۆژانى رابردوو له وڵاتى تایلاند پاڵه‌وانێتى كیك بۆكسێنگى ئاسیا به‌رێوه‌چوو ، تێیدا 21 وڵات به‌شدارییان كرد، له ناو وڵاته به‌شداره‌كان عیراق به چه‌ند یاریزانێكه‌وه به‌شدارى كرد‌و ئاوات خالیدى یاریزانى كوردیش یه‌كێك بوو له یاریزانه‌كانى هه‌ڵبژارده‌ى عیراق.
ئاوات له كێشى خۆى به‌شدارى چه‌ند یارییه‌كى كرد‌و سه‌ره‌نجام توانى له كێشى خۆى پله‌ى سێیه‌مى كیشوه‌رى ئاسیا به‌ده‌ستبهێنێت.
به‌ده‌ستهێنانى پله‌ی سێیه‌م بۆ ئه‌و یاریزانه به دەستکەوتێکی گرنگ و مێژووی داده‌نرێت به‌و پێیه‌ى یاریزانى ناوبراو ماوه‌ى چه‌ند سالێكه له ریزه‌كانى هه‌ڵبژارده‌ى عیراق به ئاستێكى به‌رزه‌وه ده‌بیندرێت و له كوردستان و پاڵه‌وانێتییه‌كانى عیراقیش ناوێكى دیاره.
سۆزیار یوسف