خولەکانی تۆپی پێڕاپۆرتهاوپۆلنه‌كراو

ئه‌مرۆ جامى كه‌نداو ده‌ستپێده‌كات

هه‌رێز جه‌مال

له‌ ساڵى 1970 بیرۆكه‌یه‌ك له‌ وڵاتى مێكسیكه‌وه‌ سه‌رهه‌ڵده‌دات و دواتر له‌ وڵاتى به‌حره‌ین ده‌چه‌سپێت و ناوى پاڵه‌وانێتى تۆپى پێى جامى كه‌نداوى لێ ده‌نرێت و به‌ به‌شدارى چوار هه‌ڵبژارده‌ یارییه‌كانى ده‌ستپێده‌كات.

جامی کەنداو پاڵەوانێتییەکی تۆپی پێیە کە هەر دوو ساڵ جارێک لە وڵاتانی عەرەبی کەنداو بەڕێوەدەچێت، له‌ دواى ساڵى 1970، تیمەکانی کەنداو زیادى كرد تا گەیشتە حەوت تیپ، دوای سەرهەڵدانی جەنگی دووەمی کەنداو ، عیراق دوورخرایەوە، پاشان خولی حەڤده‌یه‌م گەڕایەوە بۆ پاڵەوانێتییەکە لە ساڵی 2004 به‌وه‌ش ژمارەی هەڵبژاردەکان گەیشتە هەشت تیپ.

پاڵه‌وانێتى ئه‌مساڵ كه‌ رۆژى 6-1-2023 له‌ شارى به‌سره‌ ده‌ستپێده‌كات بۆ جارى دووه‌مه‌ له‌ وڵاتى عیراق به‌رێوه‌ده‌چێت پاش ساڵى 1979 پاش ئه‌وه‌ى یارییه‌كانى پاڵه‌وانێتییه‌كه‌ له‌و ساڵه‌دا له‌ به‌غداد به‌رێوه‌چوو كه‌ هه‌ر له‌و ساڵه‌ وڵاتى میواندار بووه‌ پاڵه‌وان.
له‌ مێژووى پاڵه‌وانێتییه‌كه‌ كه‌ زۆرترین جار هه‌ڵبژارده‌ى كوه‌یت نازناوه‌كه‌ى بردۆته‌وه‌، عیراق سێ جار بووه‌ به‌ پاڵه‌وان ئه‌ویش له‌ ساڵه‌كانى 1979، 1984، 1988 بووه‌ هه‌روه‌ها دووجاریش پله‌ى دووه‌مى به‌ده‌ستهێناوه‌ 1976، 2013 هه‌روه‌ها دووجاریش له‌ ساڵه‌كانى 2010، 2017 پله‌ى سێیه‌مى به‌ده‌ستهێناوه.‌

یارییه‌كانى ئه‌مساڵ له‌ دوو یاریگاى جیاواز به‌رێوه‌ده‌چێت ئه‌وانیش یاریگاى به‌سره‌ى نێوده‌وڵه‌تى و میناى ئۆلۆمپی ده‌بێت كه‌ یارییه‌كانى تاوه‌كو 19ـى مانگ درێژه‌ ده‌كێشێت.
هه‌ڵبژارده‌ به‌شداره‌كان به‌سه‌ر دوو كۆمه‌ڵه‌ دابه‌شكراون كه‌ پێكهاتوون له‌ كۆمه‌ڵه‌ى یه‌كه‌م ،(عیراق، شانشینى عومان، سعودیه‌،یه‌مه‌ن) كۆمه‌ڵه‌ى دووه‌میش پێكهاتووه‌ له‌ هه‌ڵبژارده‌كانى قه‌ته‌ر،به‌حره‌ین،كوه‌یت، ئیمارات).)
جاسم یه‌عقوب سوڵتان، گۆڵكارى مێژووى جامى كه‌نداوه‌ به‌ تۆماركردنى 18 گۆڵ له‌ عیراقیش یاریزانى پێشووترى هه‌ڵبژارده‌كه‌ ، حسێن سه‌عیدیش به‌ تۆماركردنى 17 گۆڵ له‌ خانه‌ى دووه‌مى ریزبه‌ندى گۆڵكارانى خوله‌كه‌یه.‌

بۆ ئه‌م پاڵه‌وانێتییه‌ ، خیسۆس كاساسى ئیسپانى راهێنه‌رى هه‌ڵبژارده‌ى تۆپى پێى عیراقه‌ لیستى كۆتایی یاریزانه‌ بانگهێشتكراوه‌كانى بۆ جامى كه‌نداو بڵاوكردۆته‌وه‌، لیسته‌كه‌ى كاساس چوار یاریزانى كوردى تێدابوو كه‌ پێكهاتبوون له‌ یاریزانان ئاسۆ رۆسته‌م ، رێوان ئه‌مین، شێركۆ كه‌ریم ، ئه‌حمه‌د یاسین به‌ڵام ئه‌مه‌ى كۆتایى به‌هۆى گرێبه‌ستكردنى له‌گه‌ڵ یانه‌ى خلودى سعودى نه‌یتوانى به‌رده‌وام بێت له‌مه‌شقه‌كانى هه‌ڵبژارده‌ى عیراق و رووى له‌ یانه‌ نوێیه‌كه‌ى كرد.
خشته‌ى یارییه‌كانى قۆناغى كۆمه‌ڵه‌كانى جامى كه‌نداو به‌م شێوه‌یه‌یه‌
جه‌وله‌ى یه‌كه‌م
عیراق -شانشینى عومان​ 6-1-2023​ یاریگاى به‌سره‌ى نێوده‌وڵه‌تى
یه‌مه‌ن – سعودیه‌​ 6-1-2023​ یاریگاى به‌سره‌ى نێوده‌وڵه‌تى
به‌حره‌ین -ئیمارات​ 7-1-2023​ یاریگاى میناى نێوده‌وڵه‌تى
كوه‌یت – قه‌ته‌ر​ 7-1-2023​ یاریگاى میناى نێوده‌وڵه‌تى
جه‌وله‌ى دووه‌م
شانشینى عومان- یه‌مه‌ن 9-1-2023​ یاریگاى به‌سره‌ى نێوده‌وڵه‌تى
سعودیه‌ – عیراق 9-1-2023​ یاریگاى به‌سره‌ى نێوده‌وڵه‌تى
قه‌ته‌ر – به‌حره‌ین​ 10-1-2023 یاریگاى میناى نێوده‌وڵه‌تى
ئیمارات – كوه‌یت ​ 10-1-2023 یاریگاى میناى نێوده‌وڵه‌تى
جه‌وله‌ى سێیه‌م
عیراق – یه‌مه‌ن​ 12-1-2023 یاریگاى به‌سره‌ى نێوده‌وڵه‌تى
سعودیه‌ – شانشینى عومان ​12-1-2023 یاریگاى به‌سره‌ى نێوده‌وڵه‌تى
قه‌ته‌ر – ئیمارات​ 13-1-2023​ یاریگاى میناى نێوده‌وڵه‌تى
به‌حره‌ین -كوه‌یت 13-1-2023​ یاریگاى میناى نێوده‌وڵه‌تى

سپۆرت میدیا

سپۆرت میدیا پرۆژه‌یەكی وەرزشییە بۆ وەشاندنی هەواڵی وەرزشی و میدیایی کارگێری وەرزشی، سپۆرت میدیا له‌ چوارچێوه‌ی چه‌ند ژانرێكی وه‌رزشی و زانستی و مرۆیی خۆی ده‌بینێته‌وه‌، بەشێوەیەكی گشتی هەوڵدەدات كار بۆ جێبەجێكردنی ئەرک و ئامانجەکانی

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

Back to top button