خشته‌ى یارییه‌كانى گه‌ڕى یه‌كه‌مى خولى نایابى كوردستان
له مه‌راسیمێكى شایسته‌دا به ئاماده‌بوونى ته‌واوى نوێنه‌رى یانه به‌شداره‌كان و میوانان ، یه‌كێتی تۆپی پێی كوردستان تیروپشكی وه‌رزی نوێی خولى نایابى كوردستانى ئه‌نجامدا، تیروپشكه‌كه پاشنیوه‌رى یه‌كشه‌ممه له شاری هه‌ولێر و به‌به‌شداری سه‌رۆك و نوێنه‌رانی یانه به‌شداربوه‌كانی خولی نایاب ، راكێشرا ، له وه‌رزی نوێی خولی نایابی یانه‌كانی كوردستان 15 یانه به‌شداری ده‌كه‌ن ، یانه‌ی نه‌ورۆزیش به شێوه‌یه‌كی ڕه‌سمی پاشه‌كشه‌ی له خولی نایابی كوردستان كرد.
ده‌ستپێكى فیكه‌ى یارییه‌كان
یه‌كه‌م یاری خوله‌كه 13- 10 له نێوان هه‌ردوو یانه‌ی چه‌مچه‌ماڵ و شه‌قڵاوه و له‌سه‌ر یاریگای بازیان ئه‌نجام ده‌درێت.
هه‌ر له چوارچێوه‌ی یارییه‌كانى ئه‌و گه‌ڕه كه بریاره خوله‌كه‌ش سیستمى چوون و هاتن بێت ،دهۆك میوانداری یانه‌ی شێروانه ده‌كات و ئارارات و چوارقورنه‌ى تازه‌میوانیش له‌سه‌ر یاریگای ئارارات ڕووبه‌رووی یه‌ك ده‌بنه‌وه.
هه‌ندرێنیش ده‌بێته میوانی یانه‌ی سۆران و پێشمه‌رگه‌ی هه‌ولێریش كه ته‌واو خۆیان نوێكردۆته‌وه له‌گه‌ڵ ئاكرێ پێكه‌وه یاری ده‌كه‌ن.
برایه‌تیش ده‌بێته میوانی ده‌ربه‌ندیخان ، سه‌ید سادقیش میوانداری زاخۆ ده‌كات.
سیروانی نوێش كه وه‌رزى رابردوو پاڵه‌وانی خولی نایاب بوو له گه‌ڕى یه‌كه‌مى خوله‌كه چاوه‌ڕوان ده‌بێت و هیچ یارییه‌ك ئه‌نجام نادات.
تۆپ و درێسى ناوبژیوانان ئاماده‌یه
له مه‌راسیمه‌كه‌دا ئه‌و تۆپه نمایشكرا كه بڕیاره یارییه‌كانى ئه‌م وه‌رزه‌ى خولى نایابى كوردستانى پێ به‌رێوه‌بچێت و هه‌روه‌ها یه‌كێتیی تۆپى پێى كوردستان درێسى تایبه‌تى بۆ ناوبژیوانانیش ئاماده‌كردووه.