هەواڵی نێوخۆیی

پوخته‌ى كۆنگره‌ى رۆژنامه‌نووسى كاساس و مسته‌فا نازم

کاساس ڕاهێنەری هەڵبژاردەی عێراق لە کۆنفرانسى یارى پێش یارى لەگەڵ قەتەر:

بۆ ئێمە شانازییەکی گەورەیە کە لە قۆناغی پێش کۆتایی کەنداو 25، پێش پاڵەوانێتییەکە ڕووبەڕووی قەتەر دەبینەوە کە ڕکابەرێکی گەورەیە و یاریزانی زۆری لە لیستی دوایین مۆندیال هه‌یه‌ ئێمە سوودمان هەیە، بەڵێ، چونکە ئێمە لەسەر خاکی خۆمان و لە نێو هاندەرانمان یاری دەکەین، یارییەکی بەهێز دەبێت هیوادارین بەخت لە لای ئێمە بێت.

کاساس: هاندەرانی عێراقی؟ من پێشتر ئەم شێوه‌یه‌م نەبینیوە، لە یەکەم ڕۆژی من لێرەوە بە باوەشی کراوە پێشوازییان لێکردم، لە هەموو یارییەکدا بەهێز لەگەڵمان وەستاون، هەرچەندە لە هەموو یارییەکدا بە چەند خولەکێک ئازار دەچێژین و ئەمەش شتێکی ئاساییە.

مستەفا نازم یاریزانی هەڵبژاردەی عێراق:یاری پێشکۆتایی جیاواز دەبێت لە یارییەکانی کۆمەڵەکان، سوپاسی ڕاهێنەر کاساس دەکەین کە بەرگری لە یاریزانەکان کرد، لە ڕابردوودا ئەمەمان لەدەست دا، ئێستا دۆخەکە جیاوازە، ئێمە یارییەکی سەخت بەرامبەر قەتەر ئەنجام دەدەین، ئەوان یاریزانی باشیان هەیە، ئێمە هیوادارن بەردەوام بن لە سەرکەوتنەکان و هاندەرانی عێراق

مستەفا نازم؛ ڕاهێنەر داوای لێکردین یەک خێزان بین، پێش ئەوەی فشاری دەروونی لەسەرمان دروستببێت، بەڵام لەگەڵ کاساس لە دۆخێکی باشداین، لەیەکتر تێدەگەین، هەموو یاریزانەکان وەڵامی ڕێنماییەکانی ڕاهێنەریان دایەوە و ئەوەی ئەو ویستویەتی، کات بەس دەبێت بۆ ئەوەی بەرهەمی کارەکانمان بچنن.

سپۆرت میدیا

سپۆرت میدیا پرۆژه‌یەكی وەرزشییە بۆ وەشاندنی هەواڵی وەرزشی و میدیایی کارگێری وەرزشی، سپۆرت میدیا له‌ چوارچێوه‌ی چه‌ند ژانرێكی وه‌رزشی و زانستی و مرۆیی خۆی ده‌بینێته‌وه‌، بەشێوەیەكی گشتی هەوڵدەدات كار بۆ جێبەجێكردنی ئەرک و ئامانجەکانی

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

Back to top button