هەواڵهەواڵی نێوخۆیی

یانه‌كانى كوردستان پۆلێن ده‌كرێنه‌وه‌

به‌ڕێوه‌به‌رێتى وه‌رزشى كوردستان پلانى پۆلێنكردنه‌وه‌ى ته‌واوى یانه‌كانى كوردستانى هه‌یه‌و بۆ ئه‌و مه‌به‌سته‌ش ئاماده‌كارییه‌كانى ده‌ستپێكردووه‌ .

له‌ رۆژانى رابردوو له‌ مه‌راسیمێكدا پاش 12 ساڵ مانه‌وه‌ى له‌ پۆسته‌كه‌ى ، دكتۆر شاكر ئه‌حمه‌د سمۆ ماڵئاوایی كردو له‌ شوێنى ئه‌ویش سه‌ردار ئیسماعیل به‌ وه‌كاله‌ت دانرا.
هاوكات له‌ یه‌كه‌م كۆبوونه‌وه‌ش به‌ سه‌رپه‌شتی سه‌ردار ئیسماعیل به‌ڕێوه‌به‌ری گشتیی وه‌رزشی كوردستان، كۆبوونه‌وه‌ی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تییه‌كانی سه‌رجه‌م شار و شارۆچكه‌ و ده‌ڤه‌ره‌كان ساز كرا.

سه‌ره‌تا به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی باسی له‌ كێشه‌كانی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیی وه‌رزش كرد و چه‌ندین بیرۆكه‌ی نوێی خسته‌ به‌رده‌م ئاماده‌بووان بۆ زاڵ بوون به‌سه‌ر ئه‌و كێشانه‌ و بڕیاری دا هه‌ر به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تییه‌ك له‌ لای خۆیه‌وه‌ یانه‌ وه‌رزشییه‌كانی ناوچه‌كانی خۆیان ئاگادار بكاته‌وه‌، كه‌ لیستی (به‌ لای كه‌م) پێنج یاری ئاماده‌ بكه‌ن، كه‌ له‌ چالاكییه‌كانی ساڵی 2023 به‌شداری تێدا ده‌كه‌ن.

جگه‌ له‌ بڕیاردانی به‌ پۆلێنكردنی یانه‌كان له‌ رووی چالاكییه‌ وه‌رزشییه‌كان و گرنگیدان به‌ یاریی به‌ كۆمه‌ڵ و یاریی تاكه‌ كه‌سی. پاشان له‌ لایه‌ن ئاماده‌بووانه‌وه‌ گفتوگۆ واڵا بوو و را و بۆچوونیان خسته‌ سه‌ر بابه‌ته‌ گرنگه‌كان و تیشك خستنه‌ سه‌ر چۆنیه‌تیی چاره‌سه‌ركردنیان.

له‌ لای خۆیه‌وه‌ به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی بڕیاری دا له‌م نزیكانه‌ سه‌ردانی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تییه‌كان بكا و له‌ نزیكه‌وه‌ ئاگاداری كاره‌كانیان بێت.

سپۆرت میدیا

سپۆرت میدیا پرۆژه‌یەكی وەرزشییە بۆ وەشاندنی هەواڵی وەرزشی و میدیایی کارگێری وەرزشی، سپۆرت میدیا له‌ چوارچێوه‌ی چه‌ند ژانرێكی وه‌رزشی و زانستی و مرۆیی خۆی ده‌بینێته‌وه‌، بەشێوەیەكی گشتی هەوڵدەدات كار بۆ جێبەجێكردنی ئەرک و ئامانجەکانی

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

Back to top button