هاوپۆلنه‌كراو

خولی لاوانی یانەکانی عیراق ده‌ستپێده‌كات

هەرێز جەمال

لە بارەگای یەکێتی تۆپی پێی عیراق لە بەغدا بەئامادەبوونی سەرۆك و ئەندامانی لیژنەی پێشبڕکێکانی یەکێتی تۆپی پێ و نوێنەری سەرجەم یانە بەشداربووەکان، تیروپشکی خولی لاوانی یانە نایابەکانی عیڕاق بۆ وەرزی 2022-2023 راکێشرا، کە (22) یانە بەشداريی تیادا دەکەن.
یانە بەشداربووەکان دابەشکران بە سەر دوو گرووپدا، هەر گرووپێك (11) یانە لە خۆدەگرێت، گرووپی یەکەم پێكهاتووه‌ له‌ یانەکانی (نەورۆز، زاخۆ، زەورا، شورتە، ئەمانەی بەغدا، نەفت، حدود، کەرخ، سناعە، کارەبا و هه‌ولێر).
گرووپی دووەمیش پێکهاتوون لە یانەکانی (قوەجەوی‌، تەڵەبە، مینا، نەفتی بەسرە، نەفتی میسان، ناسریە، قاسم، میسان، نەفتی وەسەت، دیوانیە، نەجەف)
هەر لە مەڕاسیمەکەدا، رۆژى 2023/2/15 دەستنیشان کرا وەکو یەکەم رۆژی دەست پێکردنی خولەکە.

سپۆرت میدیا

سپۆرت میدیا پرۆژه‌یەكی وەرزشییە بۆ وەشاندنی هەواڵی وەرزشی و میدیایی کارگێری وەرزشی، سپۆرت میدیا له‌ چوارچێوه‌ی چه‌ند ژانرێكی وه‌رزشی و زانستی و مرۆیی خۆی ده‌بینێته‌وه‌، بەشێوەیەكی گشتی هەوڵدەدات كار بۆ جێبەجێكردنی ئەرک و ئامانجەکانی

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

Back to top button