نه‌ورۆز له مه‌لعه‌به‌كه میواندارى كاره‌با ده‌كات
نه‌ورۆز به‌رامبه‌ر ته‌ڵه‌به تووشى شكست هات
تیپى تۆپى پێى یانه‌ى نه‌ورۆز به‌شدار له خولى نایابى عێراق، له سه‌ر یاریگه‌ى سلێمانى ( مه‌لعه‌به‌كه) یارییه‌كه‌ى له گه‌ڕى حه‌ڤده‌یه‌مى خوله‌كه ئه‌نجامده‌دات .
یارییه‌كه له سه‌عات 2ـى پاشنیوه‌رۆى رۆژى پێنجشه‌ممه 6-1-2022 له نێوان نه‌ورۆزو كاره‌با ده‌بێت .
پێش یارییه‌كه هه‌ردوولا به گروتینێكى به‌رزه‌وه مه‌شقه‌كانیان بۆ یارییه‌كه ئه‌نجامداوه‌و له گه‌ڕى رابردووش هه‌ردووكیان تووشى شكست بوون كاتێك نه‌ورۆز به‌رامبه‌ر ته‌ڵه‌به تووشى شكست هات و كاره‌باش به‌رامبه‌ر نه‌فتى میسان .
له لایه‌كى تره‌وه،هـاندەرانی یانەی نـەورۆز ئـامادەکاریەکی زۆریان بۆ یاری ڕۆژی پێنجشه‌ممه‌ى یانەکەیان کردووە داواکارن زۆرترین هاندەر ئامادەی یاریەکەبن بۆ پاڵپشتی کوڕانی شاری سلێمانی.
پێش ئه‌م یارییه نه‌ورۆز به كۆكردنه‌وه‌ى 13 خاڵ له ریزبه‌ندى حه‌ڤده‌یه‌مى خوله‌كه‌یه‌و كاره‌باى میوانیش به 18 خاڵ له پله‌ى چوارده‌یه‌مه .
سپۆرت میدیا – دێسكى عێراق