یارییەكانی یانە كوردییەكان لەم جەولەیەی خولی عێراق
رۆژانی پێنجشه‌ممه‌و هه‌ینی ته‌واوی یارییه‌كانی جه‌وله‌ی هه‌ژده‌یه‌می خولی نایابی تۆپی پێی یانه‌كانی عیراق به‌ڕێوه‌چوون، هه‌ر چوار یانه كوردیه به‌شداره‌كه‌ی خوله‌كه‌ش یارییه‌كانیان ئه‌نجامداو له‌م جه‌وله‌یه ته‌نیا هه‌ولێر براوه بوو.
دهۆك له ده‌ره‌وه‌ی یاریگای خۆی به‌رامبه‌ر حدود وه‌ستاییه‌وه، تاوه‌كو كۆتاییه‌كانی یارییه‌كه دهۆكیه‌كان له پێشه‌وه بوون، به‌ڵام له خوله‌كه‌كانی كۆتایی یارییه‌كه تیپی میواندار گۆڵی یه‌كسانیان كرده‌وه‌و 1-1 یارییه‌كه كۆتایهات.
هه‌ولێریش پاش 10 یاری، توانی تامی یه‌كه‌م بردنه‌وه بكات و له یارییه‌كی زه‌حمه‌ت له ده‌ره‌وه‌ی یاریگای خۆی توانی 3-2 له نه‌جه‌ف بباته‌وه ، گۆڵه‌كانی هه‌ولێر له رێگه‌ی ره‌وا یوسف و ئه‌مجه‌د رازی و محه‌مه‌د جه‌فال تۆماركران.
هه‌رچی زاخۆ بوو پاش ئه‌وه‌ی پێنج یاری بوو تووشی دۆڕاندن نه‌ببووه، له یاریگه‌ی خۆی له‌م جه‌وله‌یه به دوو گۆڵی بێوه‌ڵام به‌رامبه‌ر قوه‌جه‌ویه‌ی پێشه‌نگی ریزبه‌ندی تووشی دۆراندن هات.
نه‌ورۆزیش له‌سه‌ر یاریگای فره‌نسۆ هه‌ریری به‌رامبه‌ر ته‌ڵه‌به وه‌ستاییه‌وه‌و یارییه‌كه‌ش به گۆڵێكی یه‌كسان بۆ هه‌ردوولا كۆتایهات.
یاری یانه كوردییه‌كان له جه‌وله‌ی نۆزده‌یه‌م به‌م شێوه‌یه ده‌بێت
سێشه‌ممه 28-2-2023
قاسم x *هه‌ولێر
چوارشه‌ممه 1-3-2023
نه. به‌سره x *زاخۆ
قوه‌جه‌ویهxنه‌ورۆز *
دهۆك xزه‌ورا *
ریزبه‌ندی یانه كوردییه‌كان پاش جه‌وله‌ی هه‌ژده‌یه‌م به‌م شێوه‌یه‌یه
دهۆك 31خاڵ ، پله‌ی شه‌شه‌م
نه‌ورۆز 22 خاڵ ، پله‌ی دوانزده‌یه‌م
زاخۆ 18 خاڵ ، پله‌ی سیانزه‌یه‌م
هه‌ولێر 18خاڵ ، پله‌ی شانزه‌یه‌م
لە ستادیۆمەوە