ئافره‌تانی هه‌ولێر سەرکەوتنێکی گەورەیان بەسەر کچانی گارەدا تۆمارکرد
شیلان و ستاره و شه‌هێن و بێریڤانه‌وه تۆماركران
ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه 5 ی 12 ی 2021 ، یارییه‌كانی گه‌ڕی یه‌كه‌می خولی نایابی فوتساڵی كچانی یانه‌كانی كوردستان بۆ وه‌رزی 2021 – 2022 ده‌ستی پێكرد .
یانه‌ی وه‌رزشی ئافره‌تانی هه‌ولێر له یه‌كه‌م یارییان له خوله‌كه‌دا میوانداری كچانی یانه‌ی گاڕهیان كرد .
كچانی یانه‌ی وه‌رزشی ئافره‌تانی هه‌ولێر له‌یارییه‌كه‌دا سه‌ركه‌وتنی گه‌وره‌یان به‌سه‌ر كچانی گاڕهدا تۆماركرد به ئه‌نجامی 14-0 براوه‌ی یارییه‌كه بوون و به‌سه‌ركه‌وتوویی سێ خاڵی یارییه‌كه‌یان به‌ده‌ست هێنا.
گۆله‌كانی ئافره‌تانی هه‌ولێر له‌لایه‌ن هه‌ریه‌ك له‌یاریزانان شه‌هێن فه‌ره‌ج لله 5 گۆل و شۆخان 6 گۆل و شیلان و ستاره و شه‌هێن و بێریڤانه‌وه تۆماركران.
یانه‌ی وه‌رزشی ئافره‌تانی هه‌ولێر له‌م وه‌رزه‌دا به‌سه‌رپه‌رشتی راهێنه‌ر مه‌زن محه‌ممه‌د و به‌پێكهاته‌یه‌كی نوێیه‌وه به‌شداری له خوله‌كه‌ی كردووه ، له به‌شداریشی له‌خولی كوردستاندا هه‌وڵ براوه‌بوون له‌ته‌واوی یارییه‌كان ده‌دات له‌پێناو به‌ده‌ست هێنانی نازناوی ئه‌م وه‌رزه‌ی خول.
راگه‌یاندنی یانه‌ی وه‌رزشی ئافره‌تانی هه‌ولێر
فۆتۆ ـ یاسین زێباری