چەندین بڕیار لە یەکێتیی تۆپی پێی کوردستانەوە

چوارشەممە (8ـ3ـ2023) بە ئامادەبوونی سەرۆک و جێگری سەرۆک و سکرتێر و ئەندامانی یەکێتی تۆپی پێی کوردستان کۆبوونەوەی ئاسایی خۆی ئەنجامدا و تیایدا ئەم بڕیار و راسپاردانەی خوارەوەی دەرکرد .
1 – بانگهێشتکردنی بەڕێز (هونەر محمد)سکرتێری یانەی پێنجوێن و بەڕێز (ئارام محمد) ئەندامی دەستە کارگێڕی بۆ کۆبوونەوەی داهاتووی یەکێتی تۆپی پێی کوردستان.
2 – سەبارەت بە یاری نێوان یانەی خاك و یانەی بابان :
بەهۆی دەرچوونیان لەگیانی وەرزشی بەرامبەر بە دەستەی ناوبژیوانان لە لایەن هاندەرانی یانەی خاک بڕیاردرا بە :
أ – پێبژاردنی یانەی خاک بە بڕی 500 هەزار دینار .
ب – لە کاتی دووبارەبوونەوەی سزای توندتر دەدرێن .
3 – سەبارەت بە یاری نێوان یانەی سلێمانی و یانەی سێمێل :
أ – بەهۆی جنێودان بە دەستەی ناوبژیوانانی یاری بڕیاردرا بە راگرتنی یاریزانی یانەی سێمێل ( محمود محمد) بۆ یەک یاری لەگەڵ مانەوەی کارتە سوورەکەی و پێبژاردنی بە بڕی 250 هەزار دینار .
ب – بەهۆی هەڵسوکەوتی ناوەرزشی یاریزانی یانەی سێمێل ( نزار سعيد) بڕیاردرا بە راگرتنی بۆ یەک یاری لەگەڵ مانەوەی کارتە سوورەکەی .
4 – سەبارەت بە يارى نێوان یانەی برادۆست و یانەی بازیان :
بەهۆی ئامادەنەبوونی یانەی برادۆست لە ياریەکە بڕیاردرا بە :
أ – هەژمارکردنی ئەنجامی یاری (0 – 3) لە بەرژەوەندی یانەی بازیان .
ب – پێبژاردن یانەی برادۆست بە بڕی 3 ملیۆن دینار .
ج – لە کاتی دووبارە بوونەوەی دوور دەخرێتەوە لە خولەکە و یەک پلە دادەبەزێت و بۆ ماوەی 2 وەرزیش سڕ دەکرێت .
5ـ دەسنیشانکردنی دەستەی ناوبژیوانان و سەرپەرشتیارانی گەڕی 21ی خولی نایابی کوردستان و گەڕی 16ی خولی پلە یەکی کوردستان .
راگەیاندنی یەکێتی تۆپی پێی کوردستان