هاوپۆلنه‌كراوهەواڵ
هاوكار سالار له سلێمانى باسى له پێشخستنى تۆپى پێ كرد
له شارى سلێمانى به ئاماده‌بوونى پارێزگارى سلێمانى و به‌رپرسانى وه‌رزشى و وه‌رزشكاران ، تاوتوێ پێخستنى تۆپى پێ و كردنه‌وه‌ى یاریگه له شاره‌كه كرا .
رێكخراوى مام ئه‌مرۆ سێشه‌ممه له هۆڵى ره‌مادا ، سیمینارێكى وه‌رزشى بۆ دكتۆر هاوكار سالار ، مامۆستاى زانكۆ‌و ناوبژیوانى نێوده‌وڵه‌تى تۆپى پێ سازكرد .
له سیمیناره‌كه، دكتۆر هاوكار سالار باسێكى وردى له چوۆنێتى پێشخستنى تۆپى پێى به تایبه‌ت له كوردستان و شارى سلێمانى كرد چه‌ند پێشنیارێكى خسته روو تاوه‌كو بتوانرێت له‌و رووه به‌ره‌و پێشبردنى زیاتر به‌و وه‌رزشه بدرێت .
پاشان سیمنیاره‌كه به گفتوگۆى به‌شداربووان و خستنه رووى سه‌رنجه‌كانیان زیاتر ده‌وڵه‌مه‌ند كرا .
سپۆرت میدیا