هه‌موو زانیارییه‌ك له‌سه‌ر ئه‌نجامى یارییه‌كانى ئه‌مرۆى خولى پله‌یه‌ك
سپۆرت میدیا
له خولى پله‌یه‌كه‌كانى كوردستان، سلێمانى دوور له زێدى خۆى سه‌ركه‌وتنى نووسیه‌وه‌و قه‌ڵادزێش یه‌كسان و كۆیه‌ش سێ خاڵى نووسیه‌وه .
سلێمانى پاش ماوه‌یه‌ك دابڕان له‌سه‌ركه‌وتن، ئه‌مرۆ بووه میوانى خانه‌قین و یانه‌ى میوان توانى ٢-١ یارییه‌كه بباته‌وه، هه‌رچى قه‌ڵادزێیه به یه‌كسانبوونى له‌گه‌ڵ بابان له‌سه‌ر یاریگاى چیا تا راده‌یه‌ك بێ هیوا بوو لهركابهرى سه‌ركه‌وتن بۆ خولى پله‌یه‌ك .
هه‌رچى بازیانه تووشى شكستێكى قورس هات و ٣-١ به‌رامبه‌ر پیشه‌سازى دۆڕا ز
كۆیه‌ش له ئه‌نجامه باشه‌كانى به‌رده‌وامه‌و به گۆلێكى بێوه‌ڵام له بروسكى برده‌وه‌و به هه‌مان ئه‌نجامیش زانكۆى جیهان له هه‌ڵۆى برده‌وه‌و بۆ دووه‌م یارى له‌سه‌ریه‌كیش برادۆست ئاماده‌ى یارییه‌كه‌یان نه‌بوو ئه‌مرۆش به‌رامبه‌ر شۆریجه نه‌هاتنه یاریگاوه .
هه‌ر له یارییه‌كانى ئه‌مڕۆ سمێلیش توانى به گۆلێك له خاكى شارى كه‌ركووك بباته‌وه.
دیمه‌نێك له یارى بازیان و پیشه‌سازى
فۆتۆ:شۆرش ره‌حمان